خەرامی ناز ئەگەر هێنایە لەنجە سەروی مەوزوونت
وەکوو لەیلا، لە سەر ڕێ پرسشێ کە حاڵی مەجنوونت
دەترسم گەردی خوێنی من لە شیشەی گەردنت نیشێ
وە گەر نا، خەم نیە بمرم لە حەسرەت لێوی مەیگوونت
خەرامت چوویە باغ و سەروی بەر بادی خەجاڵەت دا
گوڵی هەر وەک دڕک ئاڵاونە داوێنی واژوونت
کەمەندی زوڵفی وەک ئەبرێشمی خاوی نیگارێکت
لە دڵ ئاڵا خەیاڵی خاوە دڵ لەو داوە بەربوونت
حەیاتی تازە دێتە بەرم و ڕۆحم دەردەچێ، وەرنا
سەدایێکی نیە وەک مەوجی گەوهەر هاتن و چوونت
لە هەر شیعرێ لە دیوانت دەجۆشێ نەشئەیێ مەحوی
سەدایێکی لە یەکتر جوێ دەدا هەر تاری قانوونت
لە چەند و چوونی دنیادا بە زایع چوونی عومرم چەند!
خودایا بەس بە زایع چم، بە حەققی زاتی بێچوونت!
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]