بادەی چاوی تۆ؟!
هەزار جار مەستی بادەبم بڵێم بادەگێڕ تێکەوە
مەست نابم وەک ئەومەستیەی چاولەگەڵ چاوین پێکەوە
ئەوبادەی لەچاوی تۆیە جیایە لەبادەی مەیخانە
سۆزێکی پاکی خواییە پڕ جوانی وعیشق و ژیانە
بادەی مەیخانە هەرهەمووی کحولە کوژەری گیانە
سڕبوونی زۆرەملێ یە پەتای تەمەنە سوتانە
بادەی چاوی تۆ هەر هەمووی ڕەحمەتی عیشقە شیفایە
شیفای هەزار دەردە دڵی وەک دڵی منی تێدایە
بێنە دەستت بدە دەستم باقەت دەست نەبەم بۆ بادە
چونکە دڵم بەس بۆ بادەی ئەو چاوانەی تۆ بەربادە
بێ دینم کەمن تۆم هەبێ و بژیم لەگەڵ ئەو چاوانە
گەر دەمم بۆ بادەبەرم و گەر ڕوو بکەمە مەیخانە؟!
فاتح بێ لان[1]