واعیز لە ڕەندی مەیکەدە دەگرێ کە اعتراض
ڕازی نییە بە سەرنویشتی ئەزەل إنني لراض
بەو تاعەتە کە بۆ ئەم و ئەویە، بەهەشتی ویست
زاهید ئومێدەوارە بە ئەجری ڕیا ڕياض
تاکی ڕواوی خاکی چ مەینەت زەدە بووە،
پشکووتووە لە بەزمی مەی ئەمشەو هەر إنقباض
ئەم شان و شەوکەتەی لە پەناهی منایە غەم
وا من دەڕۆم و دەوڵەتی غەم دێتە إنقراض
وەک داغی غەم نیە، سپییە داغی ئینتیزار
چاوم ببینە، چاوە! کە موتبیقیەتی بیاض
نەقشی خودا ببینە، لە خەڵقی خودا گەڕێ
گەر ئەهلی ئیحتیرازی، لە کەس مەگرە إعتراض
مەحوی حەزەر لە چاوی نەخۆشی ئەو ئاهوە
کم صادت الاسُود بالحاظها المراض
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]