دەقی پیرۆزباییەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان
بەبۆنەی دانانەوەی بەڕێزتان وەک ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان و سەرکەوتنی دوانزەهەمین کۆنگرەی حزبەکەتان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەو هیوایەی فرەلایەنی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان قووڵتر ببێت و هەموو لایەک لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستاندا بین و، بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانیش لە ئەرک و چالاکییەکانیدا سەرکەوتوو بێت.
مسعود بارزانی
6ی شوباتی 2022[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,589 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!