رەژی کەری چاولێ کەری
رەژی کەریان گوندێکە لە دۆڵی خانەقای وەرتێ لە سنوری ڕواندزێ، ئه و گوندە ناوی لە پشکۆ و ڕەژوو و خەڵوز و سکڵ هاتووە، کە خەڵکی ئه و ئاواییە، کورەی ڕەژوو دروستکردنیان هەبووە، خەڵکە وێکڕا ئه و کارەی کردووە و یەک لاسایی یەکیان کردۆتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە هاوشێوەی خزمانی ڕەژەیکەریان هەر ناوچە و گوندێکیتر هەمان حاڵەتی چاوڵیکەری و لاساییکردنەوە بگرنە بەر لە ژیان و کاروکاسبی و بەدەستهێنانی بژێوی بەتەوسەوە دەوترێت: ڕەژیکەری، چاولێکەری.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 748 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!