جۆری وشە: ناو
واتا: ئاگر؛ ئاور.[1]
ئاگر: ڕووناکی و گڕ و گەرمایەکی لە سووتانی سووتەمەنی (دار، خەلووز، نەوت، گاز و...) بە دەست دێت و بۆ ڕزگار بوون لە سەرما و بۆ چێشت لێنان و مەبەستی جۆربەجۆری ژیان، کەڵکی لێ وەردەگیرێ.[2]
ئاتر؛ ئاتەر؛ ئاتەش؛ ئار؛ ئارگ؛ ئازەر؛ ئاڤر؛ ئاگر؛ ئاور؛ ئاوێر؛ ئاویر؛ ئاهر؛ ئاهیر؛ ئاهێر؛ ئاهییر؛ ئایر؛ ئاێر؛ ئایەر؛ ئایێر؛ ئێر؛ ئێگر؛ تەش؛ دۆژ؛ هاتەر؛ هەتار؛ هەتەر؛ یاگی.
فارسی: آتش[3]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #ئاگر و بایان نە وتووە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
هەر بە تیرێ خستمی، هەڵیاوەسیم، ئیشی منی
بەس لە کورتی بڕیەوە، عومری موژە و زوڵفی درێژ
نەبووە قەت مەحوی، وتی: بوونی من و تۆ پێکەوە
حوسنە ئاوی زیندەگی، عیشق ئاگرێکە دڵبرێژ
#مەحوی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 868 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!