ناو: کاکەخان
ناوی باوک: عەوڵلا
نازناو: شێخانی
ناوی تەواوی(کاکەخان عەوڵلا ڕەسوڵ مەلاک)ە، نەوەی بایەزید بەگی شێخانی داسنییە، ساڵی(1948) لە گوندی(#ئیلنجاغی گەورە#)ی شارەدێی(#تەقتەق#)ی شارۆچکەی(#کۆیە#)ی شاری(#هەولێر#) لەخانەوادەیەکی دیار و مەلاکی گوندەکە لە دایکبووە، لەتەمەنی مناڵیەوە لە حوجرەی مزگەوتی ئیلنجاغی گەورە لەلای مامۆستا #مەلا سدیق ئیلنجاغی# خوێندنی ئاینی خوێندووە، خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیی و ناوەندی لە کۆیە تەواو دەکات، بۆ خوێندنی ئامادەیی لە ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ لە شاری سلێمانی وەردەگیرێت، پاش تەواوکردنی ئه و ئامادەییە ماوەیەک لە شاری بەغدا کرێکاری دەکات، لە بەغداوە هەوڵیداوە دابمەزرێت بۆیە لەسەرتای حەفتایەکانی سەدەی بیستەم فەرمانی دامەزراندنی لە بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر بۆ دەرچووە، ساڵی(1971) دەکرێتە بەڕێوەبەری(بەستەنەی #هەریر#) و لەساڵی(1972) دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەری ماڵیشی دەچێتە شارەدێی(هەریر) تا ساڵی 1974 دەگوازرێتەوە هەولێر و دەکرێتە بەڕێوەبەری بەستەنەی #گردەڕەشە#، فەرمانبەرێکی خاوێن و دڵسۆز بووە لەکارەکەی، کەسێکی خۆشەویست بووە لەلای خزم و کەس و کاری و هاوڕێکانی، هەستی نیشتمانپەروەری و نەتەوایەتی زۆر بەرز بووە، بۆ ئەوەی سازش نەکات بۆ ڕژێمی بەعس زوو خۆی خانەنشین دەکات و لە ساڵی(1988)ەوە وەکو(ڕێنماییکاری کشتوکاڵی) پەرەی بەکارەکەی خۆی دایداوە و نەمامگەی بەناوبانگی(چوارجۆتیار)ی داناوە، کە ناوی پارچە زەوییەکی باپیرانیەتی لە گوندی ئیلنجاغی گەورە، کێڵگەی نەوتی تەقتەق لەسەر ئه و پارچە زەوییە لە ساڵی(1958)ەوە دامەزراوه.
لە ژیانی هاوسەرگیریدا خاوەنی چوار کوڕە بەناوەکانی:
1-هەڤاڵ کاکەخان عەوڵلا(مامۆستا)یە.
2- هێمن کاکەخان عەوڵلا(دکتۆرای هەیە و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر)ە.
3-#هۆگر کاکەخان عەوڵلا#(مافپەروەر و پێش نوێژ و وتارخوێن)ە.
4-هەردی کاکەخان عەوڵلا(خوێندکاری دکتۆرایە لە بواری کشتوکاڵ).
لەگەڵ دوو کچ بەناوەکانی:
1-ئەڤین کاکەخان عەوڵلا
2-ئەژین کاکەخان عەوڵلا[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,237 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!