لە خەودا خراپن
زۆرجاران لە کوردەواریدا وشەی(بەیدوم، بەدووم) بۆ کەسانی خراپ و دەست ڕەش و هەناوڕەش و چاوپیس و نەگریس و شەڕانگێز و ئاژاوەچی و فیتنەچی و خراپەکار بەکارهاتووە، دەوترێت: بەس مەرحەبایان بکەیت زەرەر دەکەیت، ئینجا لە ناو بنەماڵەکان و گوندەکاندا زۆرجار تاقیکراوەتەوە هەندێ کەس و تاکەکانی خانەوادەیەک لە خەودا ببینرێن ئەوا ئەو کەسەی خەونی بینیووە دووچاری زیانێک دەبێتەوە، ئه و بارە دەروونیە بووە به و ئیدیۆمە جوانە و بە کەسانی خراپ و بەیدووم دەوترێت: ئەگەر لەخەویش بیان بینی ئەوا خراپ و شوومن.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 927 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!