دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە مانگی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ گەلەکەمان.
هاتنی مانگی ڕەمەزانی ئیمساڵ هاوکاتە لەگەلً هەندێک ڕوداوی ئاڵۆز و قەیرانی سیاسی و ئابووری لە کوردستان وعێراق و جیهان، بۆیە هیواخوازین پشت بە یەزدانی مەزن بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەکمان بتوانین بەگفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی زیاتر زاڵ بین بەسەر گشت ئه و کۆسپ و تەگەرانەدا گەلەکەمان بەره و کەناری ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی و تەبایی بەرین.
جارێکی تر هیوا خوازین نزا و پەرستن و گشت سروتەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموان قبوڵ بێت و خێر و بەرەکەت بە وڵات و گەلەکەمان ببەخشێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,292 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!