بزرۆکە لە ئەلفبێی کوردیدا
بزرۆکە هەشتەمین پیتەبزوێنی زمانی کوردییە کە لە ئەلفبێی کوردیی لاتینیدا بە پیتی i هێما دەکرێت بەڵام لە ئەلفبێی کوردیی عەرەبیدا نابینرێت و بزرە بۆیە ناونراوە بزرۆکە. هەندێ لەو وشانەی کە لە ڕواڵەتدا بزوێنیان تێدا نابینرێ، وەکو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، بەڵام لەڕاستیدا دەنگی بزوێنیان تێدایە.
نموونە:
بردن birdin
من min
ژن jin
چل çil
مردن mirdin
بزن bizin
خستن xistin
وشەی مشک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستاندا بە دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژە دەکرێت، بەڵام لە ئەلفبێی کوردیی عەرەبیدا هەر بە یەک شێواز دەنووسرێت: مشک.
کەوا بێت 8ەمین دەنگی بزوێنی کوردی بە ئەلفبێی عەرەبی نانووسرێت و، بزرۆکەیە. (i).[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 521 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!