دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، ڕیشەکێشبوونی هزری تیرۆر و توندڕۆیی.
هەروەها خوشک و برا کریستیانەکان و سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تر لە عێراق و ناوچەکە بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەکتردا بژیین.
جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
16ی نیسانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,086 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!