لە بەختانمانە
بەخت: ورە و وزە و هێزێکی نەدیوو و نا دیارە مرۆڤ لە کۆنەوە بۆخۆی هەڵبەستووە و پێی وایە چاکە و خراپەی ژیانی پەیوەندی بە بەخت و شانسەوە هەیە، کۆمەڵگای کوردیش بڕوای به و بەخت و شانس و یەخبارە هەیە و زۆر ئیدیۆمیشی لەسەر گوتووە وەکو: ماڵمان لە تاتانە، بە ختمان لەلاتانە، بەختت بە بەختی قەڵەڕەشی بێت، تەخت دەکڕدرێت بەس بەخت ناکڕدرێت، بەختت ڕەش بێت، بەختی نوستووە، بەختی وەک سەگ دەوەڕێت، لێرەش کە وتراوە: لە بەختانمانە ئیدیۆمێکە بەکاردەهێنرێت: کاتێک کارێکی زۆرباش بۆ کەسێک دەکەیت و زۆری پێوە ماندوو دەبیت، لە بەرامبەریشدا هێشتا کابرا گلەیی هەیە و تەواو بەکارەکە ڕەزامەند نییە، بە نیگەرانییەوە لەبەر خۆتەوە دەڵێیت: لە بەختانمانە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 146 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!