نان و دۆ، بە خوڵق و خۆ
لە کۆندا لە وڵاتی کوردەواریدا ئەوەی نان و دۆیەکی هەبووایە، ئەوا بە هەبوو هەژمارکراوە، چونکە خەڵک زۆر هەژار بووە و وتراوە: فڵانە کەس نانی بە دۆی ڕاناگات هێندە هەژارە، واتە ئەگەر دۆی هەبێت نانی نییە و ئەگەر نانیشی هەبێت دۆی نییە، خوڵق و خۆش واتە: زمان و گوفتاری شیرین و ڕەفتاری جوان، لە پێشوازی و بەڕێکردنی میوان وتراویشە: نانت جۆ بێت، خوڵقت گەنم بێت، میوان دۆستیش لە ناو کوردان داب و نەریتێکی باوە تا ڕۆژانی ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت، بۆ هاندان و دنەدان و ڕێنوێنی بۆ میوان دۆستی کورد وتویەتی: نان و دۆ، بە خوڵق و خۆ. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 890 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!