ناو: کاوە
ناوی باوک: مەحمود ئەحمەد
رۆژی لەدایکبوون: #27-09-1979#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
یاریزانی تۆپی پێیە 1992-1993 تیپی پشکۆ لە مەڵکەندی بەسەرپەرشتی کاک جەبار مەحمود، 1994-2003 تیپی وەرزشی چوارچرا بە سەرپەرشتی کاک کەمال حەمەئەمین، 1997 لاوانی یانەی وەرزشی چوارباخ بەسەرپەرشتی کاک ڕزگار ناسراو بە نێرە و دواتریش کاک باهیر.
گۆڕەپان و مەیدان:-
1998-1999 #یانەی وەرزشی بابەگوڕگوڕ#، #یانەی وەرزشی سلێمانی#، هەڵبژاردەی سلێمانی. دواتریش ڕاستەوخۆ پەیوەندیی کردووە بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
ژیانی وەرزشی وەکو ڕاهێنەر:
2000-2009 ڕاهێنەر و یاریزانیش لە تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ ئاستی تازەپێگەیشتووان و لاوان.
چەندین جار پاڵەوانێتی کوردستان و عێراقی بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی کەسی و یاریزانان و تیم.
بڕوانامە:
بەکالۆریۆس لە وەرزش لە زانکۆی سلێمانی 1999-2003.
ماجستێر لە فسیۆلۆجیای ڕاهێنان/ گۆڕەپان و مەیدان لە زانکۆی سلێمانی 2014-2016.
کارو پیشەی ئەکادیمی:
مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی 2004-2009، مامۆستا لە پەیمانگای وەرزشی سلێمانی 2006-2007 و 2007-2008.
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی زانکۆی سلێمانی تیمی کوڕان بۆ پاڵەوانێتی عێراق بۆ یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان کە دووەمی عێراق بووین ساڵی 2005 لە شاری بەسرە.
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی زانکۆی سلێمانی تیمی کچان لە پاڵەوانێتی عێراق بۆ یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان کە یەکەمی عێراق بووین ساڵی 2014 لە هەڵەبجەی شەهید.
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پەیمانگای وەرزشی سلێمانی هەردوو تیمی کوڕان و کچان کە دووەمی پەیمانگاکانی کوردستان بووین لە دهۆک ساڵی 2006-2007.
ژیانی وەرزشی لە ووڵاتی سوید:
سەرەتای دەست پێ کردنی وەکو یاریزانی تۆپی پێ 2009 لە یانەیەکی تۆپی پێ پلە پێنج بەناوی (Hagaby IF) تا ساڵی 2011.
وەکو ڕاهێنەر لە یانەیەکی پلەنایابی سوید کە چەندین ساڵ یەکەمی سویدن (IFK Norrköping) ڕاهێنەری تیمی خوار تەمەنی 19 ساڵان (SU19 Trainer) بووم بۆ ماوەی 2 وەرز. ڕاهێنەری گۆڕەپان و مەیدان بووم هاوکات تا کۆتایی 2013 و یەکێک لە کچە پاڵەوانەکانی هەرێمەکەمان کە تەمەنی 13 ساڵ بوو یاریزانی من بوو. دواتر گەڕامەوە بۆ کوردستان بۆ درێژەدان بە کاری خۆم و خزمەت کردنی زیاتر لە کوردستان.
ئێستایش لە دوای گەڕانەوەم بۆ سوید لە ساڵی 2016 ەوە مامۆستای وەرزشم بۆ پۆلەکانی 7-8 ی بنەڕەتی لە خوێندنگای (Vikbolandsskolan) کە بەشێکی زۆری کاری ڕۆژانەم بەوەوە خەریکم.
ئێستایش ڕاهێنەری گۆڕەپان و مەیدانم لە یانەی وەرزشی (Tjälve IF) بۆ لەدایکبووانی 2006-2008. وەکو یاریزانیش بۆ تەمەنی زۆنی 40 ساڵان بەشداری ئەکەم و خاوەنی دوو مەدالیای برۆنزم لە ڕاکردنی 200 م و 400 م لە پاڵەوانێتی سوید لەسەر ئاستی تەمەنی خۆم.
لە کاتی پشووەکانمدا زیاتر بە مەلەکردن و بەلەمەوانی کە پێ ی ئەڵێن (Kajak) و نووسینی بابەتی وەرزشی و هەندێک جار وەرگێڕانی کتێب ئەکەم و لە داهاتوودا چەند کتێب و نامیلەکەیەکی بەسوود دەربارەی بابەتی پێداگۆگی و ڕاهێنان و ڕۆشنبیری وەرزشی بڵاو ئەکەمەوە.
چەندین بڕوانامەی خولی جۆراوجۆرم هەیە بە شێکی کەم لەوانە:
- گەشەپێدانی زمانی ئاخاوتن و نوسین لە ناوەندەکانی خوێندندا.
- Orientering واتە شوێندۆزینەوە (جۆرێکە لە وەرزش و جیهانی یە).
- Kajak och säkerhet vid utflykt بەلەمەوانی و سەلامەتی لەکاتی ژیانکردن لە سروشدا.
- ڕاهێنەرایەتی گۆڕەپان و مەیدانی بۆ تەمەنەکانی 12-14 ساڵان.
[1]