کاڵەک گێ کراوە
وتراویشە: گیسکە زێ و شیفتە زێ و ئێستری ماچە، لە کوردەواریدا گاڵتەی سێکسی کە بە قسەی قۆڕیش ناوزەند دەکرێت زۆر کراوە، چ لە کۆڕی پیاوان و لاوان و ماڵان بێت چ لە بەر هەیوانی مزگەوتان بێت، ڕاستەوخۆش باسی ئه و بابەتە نەکراوە بەڵکو بە خواستن و توێکڵ، شتی تر چوێنراوە به و حاڵەتە وەکو: باڕۆکەی نەگایراو، قوون بە کوریکە، مێنگیر و چوشتیر و بەردیل و کاوڕەمێ و گیسکە مێ و بە تەگە وبە بەران و بە تەڵەب و دێڵە به با و....تاد، هەندێجار کچێک بەتەمەنێکی زووەوە 12 بۆ 15ساڵان بە شوو دراوە، واتە هێشتا تەواو پێ نەگەیشتووە و نەبووە بە سەرووی هەژدە ساڵی چوێنراوە بەکالەک و گندۆرەی زرکە تاڵ، ئینجا به و کیژانەی کە زوو شوویان کردووە و گەیشتونەتە تەمەنی کامڵبوونەوە هێشتا تەڕوبڕ و بەڕاپەڕن کوردەواری بەتەوسەوە پێیان لە دەڵێت: کاڵەک گێ کراون.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 972 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!