Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
15-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
1920\'den Günümüze Türkiye\'de Toplumsal Yapı ve Değişim
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  519,028
Resim 104,909
Kitap PDF 19,346
İlgili Dosyalar 97,629
Video 1,401
Mekanlar
Kürdistan Coğrafyası
Kütüphane
DAVA ADAMI
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık P...
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Tü...
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Mü...
هەڵهاتووەکان
Kurdipedia ve meslektaşları, üniversite ve yüksek öğrenim öğrencilerinin gerekli kaynakları elde etmelerine her zaman yardımcı olacaktır!
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵهاتووەکان

هەڵهاتووەکان
هەڵهاتووەکان
ئەليخۆ کارپێنتێر
وەرگێڕ: #ئارام ڕەشيد#

1
جێپێيەک دەهات و لە بن درەختێکدا نەدەما. بە تەواوی، هەر جارێک نەسيمێک پۆلێک لە مێشەکانی هەڵدەفڕاند؛ کە لە چاڵايی ميوە ڕزيوەکاندا نووقمی چالاکی بوون، لە هەوادا هەست بە بۆنی کەسکونی پياوە ڕەشەکە دەکرا. بەڵام سەگەکە -بوونەوەرێک کە هەرگيز جگە لە سەگ ناوێکی تريان پێنەدابوو- ماندوو بوو. لەناو گژوگياکان خۆی گەوزاند تاکوو خۆی بکێشێتەوە و ماسولکەکانی شل بکاتەوە. لە شوێنێکی زۆر دوور، هاواری تەقەکەرەکان لە دەمەوئێوارەدا بزر دەبوو. کۆيلە ڕەنگ چوکلێتييەکە، ڕەنگە لە جێيەک، لەو سەرەوە، لەناو لقوپۆکان خۆی حەشاردابێ. قاچەکان شۆڕبووەوە، بە چاوەکانی گوێی دەگرت. بەڵام سەگەکە ئيدی لە بيری ڕاوکردندا نەبوو. لەوێ، لەسەر زەويە فەرشکراو بە پرزەی دار و ڕيشاڵەکان بۆنێکی ديکە بوونی هەبوو، کە لەمسێکی کورت ڕەنگە بۆ هەميشە لەناوی ببردبايە: بۆنی دەڵ. سەگەکە وەختێ بە لاقی ڕووە و ئاسمان پێچی دەخوارد، لە بەينی ددانەکانيەوە پێدەکەنی بۆئەوەی لەو بۆنە تێر بێت و بتوانێت زمانە زۆر کورتەکەی بگەيەنێتە بەينی ناوشانە ڕێکەکەی، ئەو بۆنەی دەلکاند بە پشتی خۆيەوە.
سێبەرەکان تەڕتر دەبوون. سەگەکە، خۆی هەڵگەڕاندەوە، کەوتەوە سەر لاقەکانی. زەنگی کارگەی شەکرەکە کە بە خاويی لێياندەدا، گوێچکەکانيان قوڵاغ کرد. لەناو دۆڵەکە تەم و دووکەڵ، کۆمايەکی يەکسانی بێ جووڵەی شينی دروست دەکرد، کە بەسەريەوە دوکەڵکێشێکی لە خشت چێکراو، سەربانێک بە چەرداخی پانەوە، بورجی زەنگی کڵێساکە و ئەو ڕۆشناييانەی کە دەتگوت لەناو دەرياچەيەکدا پێدەبوون، هەمووکات باشتر دەنەخشان. سەگەکە، برسی بوو. بەڵام لە شوێنێکی دوورترەوە بۆنی دەڵ دەکات. هەندێجاريش بۆنی ڕەشەکە ئابڵۆقەی ئەدا.
بەڵام بۆنی کەڵی خۆی کە بەهۆی کاريگەريی بۆنی بەکەڵێکی ترەوە دايسابوو، خۆی بەسەر هەر شتێکی ديکەدا دەسەپاند. سەگەکە، لاقەکانی دواوەی کشان، دەرەنجامەکەی درێژ بوونی گەردنی بوو. سکی لەژێر پەراسووەکان، بە ڕيتمی هەناسە کورتە ئاوێتە بە دڵەڕاوکێکان، چاڵ دەبوو. ميوەکان، هێجگار لێوانلێو لە خۆر؛ هەڵمی بەشی ناوەوەيان کە دەڵەمە بوو بوو، بەسەر زەويدا بڵاو دەبووەوە.
سەگەکە، بە کلکی شۆڕەوە، وەک ئەوەی قامچی سەرکاريگەری بەدواوە بێ، بە پێچەوانەی ئاراستەدۆزی خۆيەوە، بەرەو دڕکەجاڕەکە ڕۆی. هەستی بە پەيکەری دەڵە سەگەکە دەکرد. لمۆزی دوای جێپێيەکی پێچاوپێچ خستبوو، کە بڕێ جار ئاوڕی ئەدايەوە و هەندێجار ڕێگاکەی دەگۆڕی و لەناو دڕکە ئارۆمۆکان، لە بەينی ئەو گەڵايانەی کە هەڵترشاويی ترشتری کردبوون، بزر دەبوو. دواتر بە خێراييەکی چاوەڕواننەکراو لەسەر تۆزێک خۆڵ کە تۆزێک پێشتر کلکێک گسکی دابوون، سەرلەنوێ دەردەکەوتەوە. سەگەکە لەناکاو لە ڕێگايەکی ناديارەوە، لە هەودايەک کە بە چواردەوری خۆيدا دەيپێچا و دەکرايەوە، دوورکەوتەوە تاکوو پەلاماری سمۆرەيەکی دا. بە دوو تەکان کە بە دەنگێکی تاساو وەک نەوای کاستانيت(1)ەکان دەنگيان دايەوە، بڕبڕەی پشتی سمۆرەکەی ورد کرد و هاويشتی بەرەو درەختێک. سەگەکە، يەک لاق بە ئاسمانەوە، لە ناکاو لە جووڵە وەستا. دەنگی وەڕينێکی زۆر دوور لەسەر چياکەوە بەرەو خوارەوە دەهات.
ئەوان سەر بە سەگەکانی کارگەی شەکرەکە نەبوون. دەنگيان جياواز بوو، گەلێک وشک و دڕندە بوو، لە قووڵايی قووڕگەوە دەهات و دەمێکی بەهێز گڕی دەکرد. لە شوێنێک، شەڕێکی پياوانە لە بەينی سەگەکاندا بوو، کە بە پێچەوانەی سەگەکەوە، تەوقێکی مسيی بە پلاکاردی ژمارەدار، لە ملياندا نەبوو. سەگەکە، لە بەرامبەر ئەم دەنگە نەناسراوانە کە لە هەموو ئەو دەنگانەی تا ئەوکات بيستبوونی زياتر بە دەنگی گورگ دەچوون، تووشی ترس بوو. بە عەکسەوە ڕۆی تا جێيەک کە مانگ، هەنگاونانە خێراکەی ڕووناک کردەوە. ئيدی بۆنی دەڵەکە نەدەهات. ئێستا بۆنە ڕەشەکە دەهات. هەر بەڕاستيش ڕەشەکە لەوێ بوو، بە پانتۆڵە خەت خەتەکەيەوە، لەسەر دەم لێی خەوتبوو. سەگەکە خەريکبوو بەپێی ئەو فەرمانەی کە بەيانی لەو شوێنەی مەنجەڵەکان و بەڵمەکانی لێبوو، لە نێوان گێژەڵووکەی لێدانی قامچييەکان؛ پێی درابوو، پەلاماری ڕەشەکە بدات. بەڵام لەو سەرەوە، ئاشکرا نەبوو لە کوێ، شەڕی پياوانە بەردەوام بوو. لە تەنيشت پياوە ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە، پاشماوەی ئێسقانی پەراسووی مانگايەک دەبينرا. سەگەکە، لەسەرخۆ، گوێچکەکان بێ بڕوايانە، شێليگر لەسەر ئەوەی پارچە گۆشتە بەلەزەتەکان لە چنگی مێروولەکان دەربهێنێ، چووە پێشەوە. پاشان، ئەو سەگانەی تر کە هێجگار دڕندانە لە دوورەوە حەپە حەپيان دەکرد، تووشی خۆفيان کرد. هەر ئەوەی باش بوو کە بۆ تاوێک لە تەنيشت پياوەکەوە دەمايەوە و خۆی مەڵاس ئەدا. بەڵام سەرەنجام بای باشوور مەترسييەکەی لەگەڵ خۆی برد. سەگەکە خۆی گرمۆڵە کرد، ماندوو، خۆی کۆکردەوە. ناولەپەکانی، خەونگەلێکی خراپيان تێوەپێچرا. بەرەبەيان، پياوە ڕەشەکە وەک کەسێک کە ڕاهاتووە لە تەنيشت ژنێکەوە بخەوێت، دەستی بەرەو لای سەگەکە برد. سەگەکە پاڵيدا بە سنگيەوە و بەدوای گەرمای ئەودا گەڕا. هەردووکيان کە عەسابيان بەهۆی کابووسێکەوە کەوتبووە لەرزە، لەسەر هەڵهاتن بەردەوام بوونەوە.
جاڵجاڵۆکەيەک کە هاتبووە خوارەوە بۆئەوەی باشتر ببينێت، بە تەونەکەيدا سەرکەوت و لە پۆپەی دار ئەلمەندرۆيەک کە گەڵاکانی وردە وردە لەناو جەرگەی شەودا دەهاتنە دەرەوە، لە چاوان بزر بوو.

2
ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە و سەگەکە، وەک خووی هەميشەيی، وەختێ زەنگی کارگەی شەکرەکە بەرز بووەوە بێدار بوونەوە. بەئاگابوون لەوەی لە پەنای يەکتردا خەوتوون، هەردووکيانی لە جێ ڕاپەڕاند. وەختێ هەر يەکەيان و پاڵيان بە درەختێکەوە دا، تاوێکی زۆر لە يەکتريان ڕوانی. سەگەکە ئامادەی ئەوەبوو خاوەنێک هەڵبژێرێت. ڕەشەکەش دوودڵ لەوەی هاوڕێيەک بدۆزێتەوە، ژيانی بەسەر دەبرد. دۆڵەکە، خۆی دەکشان. کاتێک بوو کە نەغمەی باوی کڵێسا لە سنووری تڵوع و غروبی خۆر لە باکگراوندی دەنگی مانگا و حيلەی ئەسپەکاندا هەڵواسرابوو، بۆ ئەو کەسانەی لەسەر جێخەوە بەرزە لە دار ئاکاژۆ درستکراوەکان دەخەون وەک هۆشداريی بەخشين دەژمێردرێ، وەڵامی دەنگی ناحەزی زەنگی کڵێساکەی ئەدايەوە، کە تايبەت بوو بە کۆيلەکان. کەڵەشێرەکان بە دەووری مريشکەکاندا دەهاتن، چاوەڕوانی ئەوە بوون ژنی سەرکاريگەرەکە بە قامکە بچووکەکانی دڵنابێتەوە لە بوونی هێلەکەکان و ئەوانيش بتسن بەسەر مريشکەکاندا. تاوسێک پەڕەکانی دەکرد بە چەتر، لە گۆڕەپانی نشينگەکە خەرامان خەرامان هەنگاوی دەنا و هاوڕێ لەگەڵ درەوشانەوەی پەڕەکان، هاوارێکيشی دەکرد. ئەسپەکانی کارگەی شەکرەکە، سەفەری سووڕانەوەی ناکۆتايان دەست پێدەکرد. کۆيلەکان بەرامبەر ئەو کەناريانەی بە نانی خووساو لەناو شيلەی قاميشی شەکر تێر کرابوون، نزايان دەکرد. پياوە ڕەشەکە قۆپچەی پانتۆڵەکەی کردەوە و هێڵێکی کەفاويی لەسەر ڕەگی درەختێک جێهێشت. سەگەکە لاقێکی هەڵبڕی و پاڵيدا بە دار هەرمێيەکی تازەپێگەيشتووەوە. ئەوکاتە دەنگی خەنجەرەکان لە مەزرای قاميشی شەکەرەکە دەبيسترا. ڕەوە سەگەکەی کاريان ڕاوشکاری کۆيلەکان بوو، بێقەرار لەوەی ببرێن بۆ باتێ(2)، زنجيرەکانيان ڕادەتەکاند.
ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە پرسی:
- لەگەڵ من دێيت؟
سەگەکە گوێڕايەڵانە بەدوايدا ڕۆی. لە کارگەکە بۆ هەڵهاتووە پەشيمانەکان فرە لێدانی قامچی و گەلێک زنجير بوونيان هەبوو. چيدی بۆنی دەڵەکە نەدەهات. بۆنی ڕەشەکەش نەدەهات. ئەمێستا سەرنجی سەگەکە لەسەر بۆنی سپی، بۆنی مەترسی بوو. چونکە سەرگاريگەرەکە سەرباری بۆنی گايابرا(3)ی تەواو ئوتووکراو و بۆنی تووندی بۆياخی پۆستاڵەکانی کە لە پێستی بەراز دروستکرابوو، بۆنی سپی لێدەهات. تەنانەت بۆنی کيژەکانی نشينگەکەش بوون وێڕای ئەو بەرامەيەی لە دانتێلەکانيان بەرز دەبووەوە. هەروەها بۆنی قەشە بوو سەرباری بۆنی مۆمی تواوە و بۆنی ئەو عودەی کە کڵێساکە هەرچەند فێنک بوو، ناخۆشی دەکرد. ئەم بۆنە بە هەمان ئەو بۆنە دەچوو کە لە بوونی ئۆرگژەنەکە هەڵدەستا. ئەمێستا سەگەکە دەبوو لە بۆنی سپييەکە هەڵبێت. سەگەکە ئۆردوگاکەی گۆڕيبوو.

3
ڕۆژەکانی سەرەتا، سەگ و ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە لەوەی کە خوردوخۆراکيان دابين نييە، هەستيان بە داخ و پەژارە کرد. سەگەکە دەکەوتە يادی ئەو ئێسقانانەی کە ئێواران سەتڵ سەتڵ لە باتێ، بەتاڵيان دەکردنەوە. ڕەشەکەش حەسرەتی لەو برنج و فاسۆليايە دەخوارد کە پاش لێدانی زەنگی نزای ئێواران ياخۆ کاتی ڕێکخستنی دەهۆڵەکانی يەکشەممە کە سەتڵ سەتڵ دەهێنران بۆ شوێنی دارينی کۆيلەکان. لەبەرئەمە بوو کە ئەو دووانە پاش ئەوەی تاوێک بێ ئيزعاجيی دەنگی زەنگەکان ياخۆ پێلەقەکان بە دڵی خۆيان خەوتن، ڕاهاتن لەسەر ئەوەی بەرەبەيانان بڕۆن بۆ ڕاوشکار. سەگەکە، هەستی بە بۆنی خۆتيا(4) دەکرد کە لەناو گەڵای سێدروس(5)ەکە خۆی شاردبووەوە. ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکەش بە بەرد دەيکوشت. گەر ڕۆژێک جێپێی بەرازێکی کێويی دەربکەوتبا، چەندين و چەندان سەعاتی دەخاياند تاکوو ئەو گيانەوەرە، گوێ هەڵدڕاو، گێژ لە حەيبەت حەپە حەپ، بەڵام هێشتا بە حاڵەتی هێرشبەرييەوە پەنای دەبردە لای گاشەبەردێک و بە لێدانی قامچی دەفەوتا. وردە وردە سەگ و ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە، ئەو سەردەمانەيان لەياد کرد کە لە کات و ساتی دياريکراودا نانيان دەخوارد. ئێستا ئيدی هەرچيان چنگ بکەوتبا دەيانخوارد، يەکبينە تا سکيان بيگرتايە دەيانماشييەوە، چونکە دەيانزانی ڕەنگە ڕۆژی دواتر باران ببارێ و ئاوی کوێستانەکان بە بەينی بەردەکاندا ڕێچکە بگرێ بۆئەوەی ناو دۆڵەکە باشتر داپۆشێت. سەگەکە دەيتوانی ميوە بخوات. وەختێ هاوسەفەرەکەی دار مامێييەک ياخۆ دار مانگۆيەکی ئەدۆزيەوە، سەگەکەش لمۆزی زەرد يان سوور دەکرد. لەلايەکەوە چونکە هەميشە عەوداڵی هێلکەی باڵندە بوو، بە هاوکاری لانەی پۆڕەکان و نائاگايی خاوەنەکەی کە حەزی لە مەيگووە گەورەکان بوو کە لە دەروازە ياخۆ دەرچەی کانياوەکان دەخەوتن، بە خواستەکەی دەگەيشت.
ئەو دووانە لە ئەشکەوتێکی تەواو شاردراوە لە پشت پەردەی تەپکە بەڕەزاکانەوە، دەژيان. ستالاکتيت(6)ەکان بە مەودای يەکسان فرمێسکيان دەباراند و تاريکييە ساردەکانيان بە دەنگێکی چون دەنگی زەمبەلەکی سەعات پڕ دەکرد. ڕۆژێکيان سەگەکە کەوتە هەڵدانەوەی بن ديواری ئەشکەوتەکە. زۆری نەخاياند کە بە ددانەکانی ئێسقانێکی ڕان و چەند پەراسوويەکی دەرهێنا، کە هێندە کۆن بوون ئيدی هيچ تامێکيان تێدا نەمابوو؛ ئێسقانەکان لەگەڵ تامی ناخۆشی خۆڵێک کە بووبێ بە هەوير، ورد دەبوون. پاشان کەلەسەری مرۆڤێکی بۆ ڕەشەکە هێنا، کە خەريکبوو بە پێستی مار پشتوێنێکی بۆ خۆی دروست دەکرد. سەرباری ئەوەی لەناو ئەشکەوتەکە پاشماوەی قاپە قسڵەکان و چەقۆ بەردينەکان هێشتا بە کەڵکی بەکارهێنان دەهاتن، ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە کە بوونی مردووەکان لەناو پەناگەکەيدا تووشی خۆفی دەکرد، پاشنيوەڕۆی ئەو ڕۆژە بێئەوەی گوێ بداتە بارانەکە بەدەم نزا کردنەوە ئەوێی جێهێشت. ئەو دووانە لەنێو ڕيشگ و ناوکی ميوەکان و ڕۆچوو لەناو بۆنی سەگی تەڕ، خەوتن. وەختێ ڕۆژ هەڵات بەدوای چاڵێکدا گەڕان کە تاقێکی کورتتری هەبێ، کە پياوەکە ناچار بوو بە گاڵگۆڵکێ بچێتە ناويەوە. لانيکەم لەوێ ئەو ئێسقانانەی کە دەيانتوانی غافڵگيريی خراپ و تابۆی شووم ببزوێنن، بوونيان نەبوو.
هێندەی ئەو دووانە دەيانزانی ماوەيەکی زۆر بوو ڕاوی گروپيی ئەنجام نەدرابوو، لەبەر ئەمە بوو کە ئەو دووانە وردە وردە زياتر خۆيان وەبەر مەترسی خست، کە بەرەو جادە بڕۆن. هەندێجار عەرەبانەچييەکی ناسراو، دووپەرێزێک لە پۆشاکی تۆبەکاران، ياخۆ گيتارژەنێک لەوانەی کە قەديسی پاڵپشتی هەر گوندێک دەناسن، لە کاتێکدا بێدەنگ لە دوورەوە لەو دووانەيان دەڕوانی، تێدەپەڕين. ئاشکرا بوو کە ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە چاوەڕوانی شتێکە. زۆربەی کات بە دەمدا لەناو گژوگياکان ڕادەکشا چاودێريی جادە کەمپێوراوەکەی دەکرد، کە مارمێلکەيەکی گەورە دەيتوانی بە يەک باز ئەندازەی بگرێت. بە درێژايی ئەو سەعاتە درێژانە، سەگەکە بە بڵاوەپێکردنی پۆلی پەپوولە سپييەکان کەيفی وەردەگرت. ياخۆ هەڵبەز هەڵبەز دەچووە ڕاوی مەحاڵی زونزون(7)، کە پۆشاکی پولەکەيی لەبەردابوو.
ڕۆژێکيان کۆيلە هەڵهاتووەکە، لە کاتێکدا بە ئومێدی شتێک کە نەدەهات چاوەڕوان بوو، دەنگی زەنگئاسای سمی ئەسپەکان بوونە هۆی ئەوەی لەسەر مەچەکەکانی هەستێتەوە. بۆلۆنتا(8)يەک، کە ئەسپێکی بچووکی سپی ڕەشبەڵەکی سەر بە کارخانەی شەکرەکە ڕايدەکێشا، بە غار دەهات. گريگاريۆی گاليسکەچی ڕاوەستا و لەسەر تيرەکی ماڵبەنەکە، ويزەی لە قامچييەکەی هەڵدەستاند، هاوکات قەشە لە دوايەوە زەنگۆڵەی مەراسيمی ئايينيی ڕادەوەشاند. زۆر بەسەر ئەوکاتەدا تێنەپەڕيبوو کە سەگەکە لە ئەسپەکان خێراتر بۆ کەيفکردن ڕايدەکرد، بەڵام دەسبەجێ ئەو کارەی لە ياد کرد کە هۆگری بوو. بەوپەڕی خێرايی، بە جەستەيەکی ڕاکێشراو، شين لەبەر تيشکی خۆر، لە نشێوييەکە داگەڕا و گەيشتە گاليسکەکە و لای قاچی ئەسپەکەوە، لای ڕاست و چەپ و پێشەوە کەوتە وەڕين، پێشيان دەکەوت و ددانەکانی پيشانی گاليسکەچييەکە و قەشە ئەدا. ئەسپەکە کەوتە غاردان، چاوبەنەکەی ڕادەوەشاند و لغاوەکەی ڕادەکێشا. لەناکاو يەکێک لە تيرەکەکانی ماڵبەنەکە شکا، گاليسکەکەی جياکردەوە. قەشەو گاليسکەچييەکە دوای ئەوەی وەک بوکەڵەکان دەست و قاچيان ڕاوەشاند، بە سەردا کێشايان بە پردێکی بەرديندا. خۆڵەکە ڕەنگی خوێنی گرت.
ڕەشەکە ڕاکە ڕاک خۆی گەياندە شوێنەکە. شوڵکێکی بەرز کردەوە بۆئەوەی لە سەگەکە بدات، کە لەو کاتەدا بە هێواشی ڕێی دەکرد و تکای بەخشينی دەکرد. بەڵام کۆيلەکە، نيازەکەی درەنگخست، لەبەرئەوەی لەناکاو ئەو بيرکردنەوەيە بە مێشکيدا هات کە لەم ڕووداوەدا هەموو شتێک خراپ نييە. پۆشاکەکانی قەشە، پشتوێن و عەباکەی و پۆستاڵەکانی گاليسەکەچييەکەی هەڵگرت. وەختێ گيرفانەکانيان گەڕا نزيکەی پێنج دۆرو(9)ی دەستکەوت. زەنگۆڵە زيويينەکەش هەبوو. دزەکان گەڕانەوە ناو لەوەڕگەکە. ئەو شەوە ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە کە ڕۆچووبووە ناو عەباکەی قەشەوە خەونی بە چێژە لەيادچووەکانيەوە بينی. هەروەها ئەو چرايانەی بە مێرووی مردوو داپۆشرابوون، کە تا درەنگانی شەو لە دوايين خانووەکانی گوندەکەدا دايسابوون و دووجاريش ڕێگەيان پێدا لە جەژنی پادشای موغەکاندا خۆی ديارييەکان هەڵبژێرێت و ئاساييە کە ڕەشەکەش ژنەکانی هەڵبژاردبوو.

4
بەرەبەيانێکی بەهار ئەو جووتەی غافڵگير کرد. سەگەکە بە ئازارێکی بەرگەنەگيراو لە بەينی هەردوو لاقيدا و بە حاڵەتێکی نيەتخراپانە لە چاوەکانيدا، بێدار بووەوە. بێئەوەی گەرمای بێت هانکی هانکی بوو. زمانێکی باريک و شل، لە بەينی ددانەکانيەوە شۆڕبووبووەوە. ڕەشە قاوەييەکە، لە تەنياييدا قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد. هەردووکيان خوڵقوخۆيەکی کوشندەيان هەبوو. تەنانەت بێئەوەی بير لە ڕاو بکەنەوە، خێرا بەرەو جادە ڕۆيشتن. سەگەکە ناڕێک بە ڕێدا دەڕۆی. بێکەڵک، بەدوای بۆنێکدا دەگەڕا دوای بکەوێت. ئەو مێرووانەی بەردەوام ڕقيان تێدا دروست کردبوو، تەنيا لەسەر بنەمای چێژی قەڵاچۆکردن دەيکوشتن؛ هێشووەکانی لە يەينی ددانەکانيدا لەتوکوت دەکرد، نەمامە نەرمەکانی هەڵدەکەند. سەرەنجام بۆقێک کە تفی هەڵدابوو بۆ چاوەکانی، ناکۆتا تووڕەی کرد. ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە بە جۆرێک کە پێشتر ڕووينەدابوو، چاوەڕوان بوو.

5
ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە لە پێشتر زياتر بێ موبالات بوو. ئێستا لە چواردەوری گوندەکان دەگەڕا، هەموو سەعاتێک لە بۆسەدا بوو بۆ ژنێکی جلشۆری تەنيا ياخۆ يەکێک لە کيژان (پاکيزەکان) کە بەدوای گژوگيای کولانترييۆ يان ڕيتاما ياخۆ پيتايا دەگەڕان بۆ جۆرێک لە پاکبوونەوە. وێڕای ئەوەش، لەو شەوەوە هەستی بەم بێ پەرواييە کردبوو کە دۆروکانی موڵکی کڵێسای لە ميوانخانەيەکی سەر ڕێگا لە خواردنەوەدا خەرج کردبوو، هەستی هەڵپەکردن بۆ پارەی تێگەڕابوو. چەندين جار لەسەر جادەوبانە لاوەکييەکان گواخيرۆ(10)يەکی لەسەر زين داگرتبوو و پاش ئەوەی بە قامچييەک بێدەنگی کردبوو، پشتوێنەکەی لێ ئەستاندبوو. لەم دەرچوونانەدا، سەگەکەش لەگەڵی دەڕۆيشت، هێندەی بکرايە کۆمەکی پێ دەکرد. سەرباری گشت ئەمانەش، لە پێشتر خراپتر نانی دەخوارد و دەبوو لە هەموو کات زياتر بەدوای هێلکەی پۆڕ، مريشک و شاوەدا بڕۆن. لە لايەکەوە، ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشيدا بوو. بە بچووکترين حەپە حەپی سەگەکە، خەنجەری دزييەکەی بەدەستەوە دەگرت ياخۆ هەڵدەگژا بەسەر درەختێکدا.
مەترسيی بەهاريی تێپەڕی و سەگەکە لە جاران زياتر تووشی دڕدۆنگی دەبوو، لەوەی لە گوندەکان نزيک ببێتەوە. لەوێ منداڵگەلێکی زۆری لێبوون، کە بەرديان دەهاويشت، کەسانێکی شەقوەشێن هەميشە بوونيان هەبوو، هەروەها هەموو سەگی ئاواييەکان وەختێ هەستيان بە نزيکبوونەوەی بۆنی ئەو دەکرد، هاواری شەڕانييان دەکرد. سەرباری ئەوەی کۆيلەکە لەو شەوانەدا لە کارگەلێکی نادڵنيا دەگەڕايەوە و دەمی بەڕادەيەک بۆنی دەهات کە سەگەکە هێندەی بۆنی تووتن لێی بێزار بوو. بەمجۆرە، وەختێ ئاغاکەی دەچووە ناو يەکێک لەو خانووە تۆزە ڕووناکانەوە، سەگەکە لە مەودايەکی پارێزراوەوە چاوەڕوانی دەکرد. ژيان بەمجۆرە بەردەوام بوو، تاکوو ئەوەی شەوێک ڕەشەکە ماوەيەکی دوورودرێژ لە ژووری ژنێکی چەپەڵدا مايەوە. زۆری نەخاياند کە پياوانێکی کڕ، خەنجەری لە کالان دەرهێنراو بەدەست، کوخەکەيان تەوق دا. دوای تۆزێک ڕەشە قاوەييەکە، ڕووت و قووت؛ کە هاوارگەلی تۆقێنەری دەکرد، بە تێهەڵدان هێنرايە دەرەوە. سەگەکە کە بۆنی کارگێڕی کارگەکەی کردبوو، لە ڕێگای قەراخی مەزرای قاميشی شەکرەکەوە؛ بە پرتاو بەرەو ناو لەوەڕگەکە هەڵيتيزاند.
ڕۆژی دواتر، سەگەکە بينی کۆيلەکە بە جادەکەدا دەبەن، کە خوێيان کردبوو بە برينەکانی جەستەيەوە. کۆتيان خستبووە دەست و ملی. چوار کەس لە ئەندامانی گاردی شاری سان فێرناردۆ وەپێش خۆيان دابوو و هەموو دوو هەنگاو جارێک شوڵکێکيان تێدەسرەواند و بە دز، مەشروبخۆر و دايک حيز بانگيان دەکرد.

6
سەگەکە لەسەر ئەو نشێوييە بەردەڵانەی کە بەسەر دۆڵەکەدا دەيڕوانی، دانيشتبوو دەيلوراند. کاتێک خۆرە گەورەکە گەيشتبووە بەرزترين جێی خۆی و لەسەر گژوگياکان تيشکێکی بێتينی ئەدايەوە، خەمێکی قووڵی تێدەگەڕا. ئەو قۆناغە بەسەرچووبوو کە ڕووناکيگەلێک لە شەوە باران و تووشەکاندا دوکانەکانيان بۆ ڕووناک دەکردەوە. ئيدی بە نزيکبوونەوەی شەوانی زستان، ئيدی بە گەرمای جەستەی مرۆڤێک ئاشنا نەدەبوو، چيدی کەس نەبوو ئەو تەوقە نوک تيژە بەرز بکاتەوە، کە لە کاتی خەوتندا ئازاری ئەدا، هەرچەند عەبای قەشەکەی بە ميرات بۆ مابووەوە.
لەبەرئەوەی بەردەوام ڕاوچی بوو، لە بەرامبەر ئەو بوونەوەرانەی کە بۆ خواردن نەدەشيان چاوپۆشييەکی زياتری پيشان ئەدا. لەوکاتەوەی کە ئيدی ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە نەمابوو تاکوو بە ئومێدی ئەوەی لە مار پشتوێنێک بۆ خۆی دروست بکات ياخۆ لە ڕۆنەکەی مەرهەمێک ئامادە بکات، بە ئاشکرا سەگەکە ببزوێنێت، ئەو بێئەوەی حەپە حەپ بکات لێدەگەڕا مارە گەورەکان تێپەڕن، سەرباری ئەوەی کە بۆنی مار دڵيشی تێکهەڵدەهێنا. کاتێک ڕوويدابوو قەپاڵ لە کلکی مارێک بگرێ، ئەم کارەی تەنيا لە ناچاريدا کردبوو بۆئەوەی فەرمانی ئاغاکەی جێبەجێ بکات. لە لايەکی ديکەشەوە -جگە لە کاتی برسێتييەکی زۆری خێرا- نەيدەتوانی پەلاماری بەرازی کێويی بدات. ئەمێستا بە باڵندە ئاوژی، سمۆرە و مشکەکان ياخۆ بەڕێکەوت بە مريشکێکی ڕاکردو لە کولانە؛ قايل دەبوو. بەڵام کارگەی شەکرەکەی لەيادچووبوو. زەنگەکەی لە هەموو مانايەک بەتاڵ بووبووەوە. سەگەکە، ئێستا بەدوای پەناگەيەکی بەرزی دوور لەدەستی مرۆڤەکان دەگەڕا؛ لەناو دونيای درەختەکاندا دەيگوزەراند کە با لەناو ئەو دەنگانەی وەک دەنگی زينی تازە، ئۆرکيدەکان، گژوگيا ڕەوەندەکان، کرمی ژێر خاک، ئەو مارمێلکانەی کە خوويەکی خراپيان هەيە و دەرەنجام لە هەمان ئەو جێی لێی وەستان، دەمێننەوە، دەيلەراندنەوە. سەگەکە ئێستا لەڕ بووبوو. گيزازۆ(11)گەلێک کە ئيدی دڕکيان نەبوو لکابوون بە بەشی کەلەکەی چاڵتێبوويەوە.
هاوڕێ لەگەڵ ئاگينالدۆ(12)کان بەهار گەڕايەوە. پاشنيوەڕۆی ڕۆژێک دڕدۆنگييەکی نامۆ وجودی لە حاڵی ئامادەباشيدا هێشتبووەوە، ديسانەوە بۆنی نهێنيئامێزی دەڵ، هەستی بە بۆنێکی گەلێک بەهێز و فرە کارتێکەر کرد، کە هۆکاری هەڵهاتنی يەکەمجاريبوو بۆ ناو لەوەڕگەکە. حەپە حەپيش لە کوێستانەکەوە دەنگی ئەدايەوە. ئەمجارە، سەگەکە بە خۆڕاگری بەدوای بۆنەکە کەوت. دوای ئەوە بە مەلە لە ڕووبارەکە پەڕييەوە، ديسانەوە شوێنەوارەکەی دۆزيەوە. سەگەکە چيدی نەدەترسا. بە درێژايی شەو، لووت نووساو بە زەويەوە لە کاتێکدا ليک بە زمانيدا دەچۆڕايەوە سەر زەويەکە، دوای شوێنەوارەکە کەوت. بەرەبەيان، ڕێگا خۆڵەکەی تەنيبوو. ئێستا سەگەکە لە بەردەم ڕەوە سەگێکی کێويی بوو. چەند گەماڵێک، سيما گورئاسا، تيسک درەوشاوە و وشک، ڕاوەستا و ئامادە بۆ شەڕ نانەوە، پێکەوە لکابوون. لە دوايانەوە بۆنی کەسکونی دەڵ دەهات.
سەگەکە بازێکی گەورە دا. سەگە کێوييەکان خۆيان بۆ هەڵدا. لەناو گێژەڵووکەيەکی ناڕوون لە حەپە حەپ، جەستەکان ئاوقەی يەکتر بوون. زۆری نەخاياند دەنگی لوورەيەکی بەئازار، سەرچاوەگرتوو لە تەوقە نوکتيژەکان، بەرز بووەوە. لمۆزەکان خوێناويی بوون. چەند گوێچکەيەکی قرتاو لەوێ کەوتبوون. کاتێک سەگەکە، پيرترين سەگی ناو ڕەوە سەگە کێوييەکەی بەردا، کە قووڕگی هەڵدرابوو، سەگەکانی تر کە بە ڕقێکی بێهودەوە دەيامڕاند؛ پاشەکشەيان کرد. ئەوسا سەگەکە ڕايکردە پێشەوە تاکوو لەگەڵ دواهەمين ململانێی، لەگەڵ دەڵە خۆڵەمێشييە تيسک ڕەقەکە بڕوات، کە چاوەڕوانی بوو و ددانەکانی پيشان ئەم ئەدا. بۆنەکە لە چاڵايی بەينی لاقەکانی دەڵەکەدا دەوەستا.

7
سەگە کێوييەکان بەشێوەی بەکۆمەڵ ڕاويان دەکرد. بەدوای قەڵەوترين، پڕ گۆشتترين و خۆشئەندامترين نێچيرەوە بوون. وەختێ ئاسکێکيان ئەدۆزيەوە کارێک بوو چەندين ڕۆژی دەخاياند. سەرەتا شوێنکەوتن، پاشان ئەگەر گيانەوەرەکە بيتوانيبا بە بازێک بەسەر کەندێکدا بپەڕێتەوە، شوێنکەوتن لە ڕێگايەکی لاوەکييەوە بەردەوام دەبوو. پاشان وەختێ کونێک پەناگەيەکی دەخستە بەردەست نێچيرەکە، نۆبەی گەمارۆدان دەهات. هەرچەند کە نێچيرەکە هەر لێدانێکی بە لێدان وەڵام ئەدايەوە و چاوی حەريفەکانی لە جێدا دەردەهێنا، سەرەنجام بەهۆی قەپاڵی سەگە کێوييەکانەوە گيانی دەردەچوو، سەگەکانيش لە چواردەوری لاشەی هێشتا زيندووی نێچرەکە ميواندارييەکەيان دەست پێدەکرد، پارچەگەلێک لە گۆشت و تيسکی ڕەشيان لێدەکردەوە و ئەو خوێنە لينجەيان دەخواردەوە، کە لەناو دەمارەکانی مل و گوێچکەی قرتاويدا بوو. زۆربەی سەگە کێوييەکان چاوێکيان بەهۆی شاخی نێچريەکانەوە کوێر بووبوو، سەراپايان زام و برين پەڵەی سوور بوو. لە سووڕی کەڵهاتندا گەماڵەکان پێکەوە شەڕيان دەکرد، لە کاتێکدا دەڵەکە ڕاکشابوو و بە بێ موبالاتيەکی سەرسامکەرەوە چاوەڕوانی دەرەنجامی کۆتايی شەڕەکەی دەکرد. زەنگی کارگەکە کە با دەنگدانەوەکەيی لەگەڵ خۆی دەهێنا، بچووکترين يادەوەريی لە سەگەکەدا زيندوو نەکردەوە.
ڕۆژێکيان سەگە کێوييەکان لەناو گژوگيا ڕەوەندە پڕ دڕکەکان، ئەو گژوگيايانەی کە بە گەستنيان بەرامبەريان ژەهراوی دەکرد؛ بۆنێکی ئاسايی بەر لووت کەوت، بۆنی پياوە ڕەشەکە بوو. سەگەکان بە ورياييەوە بە ملەيەکدا چوونە پێش، کە بەردێک لە شێوەی سەرێکی بڕدراو لەسەری دانرابوو. مرۆڤەکان زۆربەی جار بە درێژايی ئەو ڕێگايەی تەی دەکەن ئێسقان و پاشماوە لەدوای خۆيان جێدەهێڵن. بەڵام دەبێت وريای مرۆڤەکان بن، لەبەرئەوەی ئەوان لە هەموو جانەوەرەکانی تر مەترسيدارترن. لەسەر دوو پێی دواوەيان ڕێ دەکەن، ئەمەش ئەو دەرفەتەيان پێ ئەدات کە بە دار و شتگەلی تر مەودای جووڵەکانيان درێژتر بکەن. سەگە کێوييەکان وازيان لە وەڕين هێنابوو.
لە ناکاو مرۆڤەکە دەرکەوت. بۆنی ڕەشەکەی لێدەهات. زنجيری پساوی شۆڕبووەوەی دەستی، لەگەڵ هەنگاونانی هاوئاهەنگ بوو. ئەڵقەی ئەستوور تر، لەژێر دەرقاچەی ڕيشاڵ ڕيشاڵبووی پانتۆڵەکەيەوە دەنگيان ئەدايەوە. سەگەکە، ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکەی ناسييەوە.
ڕەشەکە، فرە دڵخۆش، بانگی کرد:
- سەگ! سەگ!
سەگەکە بە کاوەخۆ لێی نزيک بووەوە. بۆنی بە قاچەکانييەوە کرد، بەڵام ڕێگەی نەدا ڕەشەکە دەستی لێ بدات. بە دەوری ڕەشەکەدا دەهات و کلکە لەقێی دەکرد. وەختێ کۆيلەکە بانگی دەکرد، هەڵدەهات. کاتێکيش بانگی نەدەکرد، دەتگوت بەدوای دەنگيی مرۆيی ئەودا دەگەڕێ، بەدوای دەنگێکدا دەگەڕا کە لە ڕابردوودا تۆزێکی لێ دۆزيبووەوە، بەڵام ئەمێستا هێندە نامۆ ئەيدۆزيەوە، کە ژيانی فرە ئاوێتە بە مەترسيی خۆی بير دەخستەوە، وەختێ لەژێر دەستی خاوەنەکەی بوو. ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکە هەنگاوێکی هەڵهێنا، دەستی ئامادە بۆ لاواندنەوەی بەرەو گيانەوەرەکە بردە پێشەوە. سەگەکە حەپەيەکی سەير، ئاوێتە بە وەڕين و لوورە لووری کرد و پەلاماری قووڕگی ڕەشەکەی دا.
- سەگەکە، لەناکاو ئەو فەرمانەی دەهێنايەوە ياد، کە کارگێڕی کارگەکە ڕۆژی هەڵهاتنی يەکێک لە کۆيلەکان دەريکردبوو.

8
لەبەرئەوەی بۆنی دەڵ نەدەهات و ڕۆژانێکی خۆش بوون، سەگە کێوييەکان کە سکيان تێر بووبوو؛ دوو ڕۆژ خەوتن. لەو سەرەوە، داڵاشەکان بەسەر لقوپۆی درەختەکانەوە دەفڕين و چاوەڕوانی ئەوە بوون، سەگە کێوييەکان بێئەوەی کارەکەيان کۆتايی پێ بهێنن، لەوێ بڕۆن. سەگەکە و دەڵە سەگە خۆڵەمێشييەکە وەکو شێتەکان خۆشيان دەگوزەراند. هەرکام بە لايەکدا کراسە خەت خەتەکەی ڕەشە ڕەنگ چوکلێتييەکەيان ڕادەکێشا، بۆئەوەی پتەويی ددانەکانيان بسەلمێنن. وەختێ کراسەکە هەڵدەتڵيشا و هەردوو سەگەکە لەناو خۆڵدا دەگەوزان، ديسانەوە سەرلەنوێ دەستيان بە کارەکەيان دەکردەوە. قوماشەکە لە لە جاران زياتر بچووکتر دەبووەوە، ئەو جووتەش کە لمۆزيان تاڕادەيەک لەيەکتر دەسووی، لەناو چاوەکانی يەکتريان دەڕوانی. سەرەنجام فەرمانی ڕۆيشت درا. حەپە حەپەکان بەسەر قولە بەرزە پڕ درەختەکانەوە بزر بوون.
ساڵيانی ساڵ، دانيشتوانی لەوەڕگەکە، خۆيان لەوە دەبوارد کە درەنگانی شەو بەو ڕێگا ناوقەدبڕە پڕ لە ئێسقان و زنجيرەدا تێپەڕن.[1]

$پەراوێزەکان$
1- ئامێرێکی مۆسيقايە لە شێوەی دوو ژێرپياڵەی دارين کە بە قەيتانێک پێکەوە بەستراون و بە کەڵەموست و دۆشاومژە دەژەندرێ.
2- گۆڕەپانێکی گەورە کە چواردەوری بيناکانی کارگەی شەکری تێدا دروست دەکرێت.
3- جۆرێک کراس و چاکەت لە قوماشی سوک، دوو گيرفان لەسەر سنگ و سەرشانەکان. پۆشاکی تايبەتی ئەمريکاييە ئيستواييەکان کە سەرچاوەيەکی گونديی هەيە.
4- گواندارێک لە شێوەی مشک.
5- درەختێکی بوميی لە کوبا.
6- قەنديلەی ئاهەکی، کە لە بنی ئەشکەوت هەڵدەتۆقێ.
7- باڵندەيەکی مێشخۆر.
8- جۆرێک وەسيلەی گواستنەوە ی دوو تايی کە لەو سەردەمەدا بۆ گەڕان يان بۆ سەفەری خێزانيی بەکاردەهێنرا.
9- دراوێکی يەک پيزۆيی کوبا.
10- لادێی سپی پێست.
11- ئەو گژوگيايانەی کە بەرە دڕکاوييەکەيان دەلکێ بە گيانەوەران و پۆشاکی ڕاگوزەراکانەوە.
12- ڕووەکێکی بەرز، کە گوڵی سپی خۆشبۆ دەگرێت و زەنگۆڵەشکڵە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 175 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
Bağlantılı yazılar: 1
Belge Türü: Çeviri
İçerik Kategorisi: Hikaye
Teknik Meta Veriler
Bu öğenin telif hakkı, öğenin sahibi tarafından Kurdipedia'ya verilmiştir!
Ürün Kalitesi: 98%
98%
Bu başlık Ziryan Ali tarafından 23-07-2022 kaydedildi
Bu makale ( Aras Elincaği ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Aras Elincaği tarafından 23-07-2022 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık Kurdipedia Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardır
Bu başlık 175 defa görüntülendi
Bağlantılı dosya - Sürüm
Tür Sürüm Editör Adı
Fotoğraf dosyası 1.0.146 KB 23-07-2022 Ziryan AliZ.A.
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Biyografi
Pervin Çakar
Kısa tanım
Doktor Şükrü Mehmed Sekban’ın Kürd Cemiyetleri (Örgütleri) İçerisindeki Faaliyetleri-3
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Kısa tanım
Zazaki A1 Kursu / Kursa Kurdî- Zazakî A1
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kısa tanım
MARDİN
Biyografi
Reşan Çeliker
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Kütüphane
1920'den Günümüze Türkiye'de Toplumsal Yapı ve Değişim
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Resim ve tanım
1905 Mardin
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Kemal Astare
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE
Biyografi
AHMET KARDAM
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
MARDİN MUTFAK KÜLTÜRÜNDE TARÇIN

Gerçek
Mekanlar
Kürdistan Coğrafyası
07-05-2023
Sara Kamele
Kürdistan Coğrafyası
Kütüphane
DAVA ADAMI
09-06-2024
Sara Kamele
DAVA ADAMI
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
15-06-2024
Sara Kamele
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Yeni başlık
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
15-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
1920\'den Günümüze Türkiye\'de Toplumsal Yapı ve Değişim
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  519,028
Resim 104,909
Kitap PDF 19,346
İlgili Dosyalar 97,629
Video 1,401
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Biyografi
Pervin Çakar
Kısa tanım
Doktor Şükrü Mehmed Sekban’ın Kürd Cemiyetleri (Örgütleri) İçerisindeki Faaliyetleri-3
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Kısa tanım
Zazaki A1 Kursu / Kursa Kurdî- Zazakî A1
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kısa tanım
MARDİN
Biyografi
Reşan Çeliker
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Kütüphane
1920'den Günümüze Türkiye'de Toplumsal Yapı ve Değişim
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Resim ve tanım
1905 Mardin
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Kemal Astare
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE
Biyografi
AHMET KARDAM
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
MARDİN MUTFAK KÜLTÜRÜNDE TARÇIN
Klasörler (Dosyalar)
Biyografi - Cinsiyet - Kadın Biyografi - Ulus (Millet) - Kürt Kısa tanım - Özerk - Kuzey Kürdistan Kısa tanım - Özerk - Güney Kürdistan Kısa tanım - Özerk - Rojava Kısa tanım - Özerk - İran Kütüphane - Özerk - Türkiye Kısa tanım - Özerk - İsveç Biyografi - Kişilik tipi - Siyasi aktivist Biyografi - Kişilik tipi - Çevirmen

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.422 saniye!