پاراستنی کاکەییەکان و ڕێزگرتن لە پیرۆزییەکانیان... ئەرکی هەمووانە
بەڕێزان:
سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
تەواوی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران
بەداخەوە ڕۆژی (23 تەمووزی 2022)، دوور لە هەموو یاسا و پرنسیب و بەهایەکی مرۆیی، مەفرەزەیەکی #حەشدی شەعبی# لە نزیک شارەدێی ئامرلی سەر بە شارۆچکەی #خورماتوو#، سوکایەتی بە هاونیشتمانیەک لە برایانی کاکەیی بە ناوی (ئەیمەن عەبدی جاسم) دەکەن و دوای ئەشکەنجەدان و ئازاردانی، هاوکات (سمێڵ)ی دەتاشن، کە یەکێکە لە هیما پیرۆزەکانی ئاینی کاکەیی.
ئەم ڕەفتار و بێ ڕێزییە بەرانبەر بە کوردانی کاکەیی و پیرۆزییە ئاینیەکانیان، کارێکی ناڕەوا و نا بەرپرسانەیە و هەڵماڵینی قەتماغەی برینە بەرەو ئاژاوەگێڕی، کە گەلانی عێراق، ساڵانێکی زۆرە بە دەستیەوە دەناڵێنن.
کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ئاینی، لە ساڵانی ڕابردوودا، بەردەوام جێی ئامانجی گروپە تیرۆریستیەکان بوونە و هێشتا برینەکانیان سارێژ نەبووە وبەشێکی زۆریان بەهۆی هەڕەشەی بەردەوامی گروپە تیرۆریستیەکان، ئاوارە وبێ ماڵ و حاڵ بوونە، کەچی لەلایەن چەند کەسێکی ناو دامەزراوەیەکی ئەمنی، لە ڕوداوێکی نەخوازراودا، ئەوپەڕی بێی ڕیزیی بە پیرۆزییەکانی ئەم پێکهاتە ڕەسەنە کراوە،
هەر بۆیە ئێمە وەک نوسەران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید، جەخت دەکەینەوە لەوەی دەبێت مافی هەموو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان لە نێویشیاندا پێکهاتەیەی کاکەییەکان پارێزراو بێت و هەموو جۆرە بێی ڕیزییەک بە پیرۆزییە ئاینیەکانیان قەدەغەکراو بێت... چونکە پێکهاتە کەمینە ئاینی و نەتەوەییەکان، هیمای فڕەنگی گەل و خاک و وڵاتان و لە تەواوی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدان، پاراستن و ڕێزلێگرتنیان ئەرکی سەرەکی دامەزراوەکانی دەوڵەتە.
هاوکات داوا لە سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق و دامەزراوە ئەمنیەکان دەکەین، تاوانباران ڕووبەرووی یاسا و دادگا بکەنەوە، تا بە سزای عادیلانەی خۆیان بکەن.. هەر وەک هیواخوازین لە هاونیشتمانیانمان لە برایانی کاکەیی، ژیرانە و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەستیاری بابەتەکە بکەن و هەموو ڕێگەکان بۆ بەلارێدابردنی ئەم کەیسە و هەوڵی نانەوەی ئاژاوەگێڕی دابخەن.
نوسەران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید
1 ڕێکخراوی کوردستان بێی جینۆساید
2- ڕێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
3 کۆمەڵەی داکۆکیکار لە پرسی ئەنفال
4 گۆڤاری تۆپزاوە تایبەت بە پرسی جینۆساید
5 تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوەڵەتی
6 گۆڤاری شەهید
7 ڕێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال
8 ڕێکخراوی هەڵمەتی دادپەروەری
9 تۆڕی ئایکان
10 هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە کوردستان
11 ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان
12 ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان
13 جیهانێکی بێی چەکی کیمیاوی وبایەلۆجی
14 #ڕێکخراوی کوردیپێدیا#
15 ئیدریس عەبدوڵڵا نووسەر
16 #مەلا شاخی# نووسەری بواری جینۆساید
17 #سالار مەحمود# سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
18 حازم محەمەد بلەیی نووسەر و چالاکوان لە بواری جینۆساید
19 عەلی بەندی نووسەر و چالاکوان لە بواری ئەنفال و جینۆساید
20 هەدار زوبێر بارزانی پارێزەری کەیسی ئەنفال و پەرلەمانتار خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
21- عادل حاجی محمد پارێزەر وئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان
22- ئەحمەد مەجید کەسوکاری ئەنفالکراوان و چالاکوانی بواری جینۆساید
23 ئیبراهیم هەورامانی نووسەری بواری جینۆساید
24 وزیرە جەلال سەعید دامەزرێنەر و بەرێوبەری ڕێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
25 شوان #کەلار#ی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی داکۆکیکار لە پرسی ئەنفال.
26 #عەدالەت عومەر# نووسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
27 دیمەن محمد سەرۆکی ڕێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال
28 حیکمت فائق عارف چالاکوانی بواری جینۆساید و خاوەنی (10) شەهیدی خێزانەکەم لە کیمیاباران
29 جەبار ئەحمەد توێژەر لە بواری جینۆساید
30 عەلی مەحمود نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
31 هێمن حەسیب نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید