دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی تێکۆشەر (کەریم ئەحمەد)
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (کەریم ئەحمەد) سکرتێری پێشوتری حزبی شیوعی کوردستان، نیگەران و دڵگران بووم.
هاوڕێ (کەریم) تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەری ڕێگای ڕزگاری کوردستان بوو، بۆ کۆچی ئەم سیاسەتمەدارە جوامێرە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەخۆتان و خانەوادەکەتان ببەخشێت.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,288 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!