ناو: ئەیوب
ناوی باوک: ئەحمەد
نازناو: ئەیوب خۆشناو
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ئەیوب خۆشناو-ئەکتەر
ناوی تەواوی (ئەیوب ئەحمەد محەمەد) ە، ساڵی 1972 لە شاری #هەولێر# گوندی چیوە دۆڵی #خۆشناوەتی# لەدایک بووە، ساڵی 1974 بەهۆی نسکۆی شۆڕش ئاوارەی ئێران دەبن، ساڵی1975 دەگەڕێنەوە ئێراق و لە شاری سەماوە لە باشووری ئێراق نیشتەجێ دەبن تا ساڵی 1977 بە قەراری عایدون ڕەوانەی #ڕانیە# کراون و لە چوار قوڕنە نیشتەجێ بوون نەیانتوانیووە بچنەوە سەرماڵ و مڵکی خۆیان لە گوندی چیوە، دەرچووی سەرەتاییە، ساڵی 1988 دەستی بەکاری هونەری کردووە لە ڕانیە بە شانۆگەری کاوەی ئاسنگەر لە نووسین و دەرهێنانی محەمەدی مەلا ئەسعەد، ساڵی 1989 لە چالاکی قوتابخانەکان بەشداری لە شانۆگەری (ڕوح سوک) کردووە لە نووسین ودەرهێنانی ئیبراهیم عەبدوڵڵا، لە دوای ڕاپەڕێن و لە ساڵی 1992 لەگەڵ چەند هونەرمەندێک تیپی شانۆی قوتابییان و لاوانی کوردستان دادەمەزرێنن و بە هەڵبژاردن دەبێتە جێگری سەرۆک تیپ و ئەردەڵان مام وسو دزەیی دەبێتە سەرۆکی تیپ، یەکەم بەرهەمی ئەم تیپە شانۆگەری (هەڵمەتی هەژار) بووە کە لە نووسینی ئەردەڵان مام وسو و دەرهینانی خۆی بووە لە مانگی 6ی ساڵی1992 نمایشیان کرد، لە 1993-02-18 شانۆگەری (ئازارەکانی هەڵمەت) لە چوار قوڕنە نمایش دەکەن لە نووسینی عەبدوڵڵا مستەفا بۆلی، هەمان شانۆگەری لە حاجیاوە و سەروچاوە نمایش دەکەن، دواتر لە ساڵی 1994 تا 2013 بەهۆی بارودۆخی کوردستان لە هونەر دادەبڕێ، لەو نێوەندەدا و لە ساڵی 1998 ماڵی هێناوەتەوە هەولێر و لێی نیشتەجێ بووە، ساڵی 2013 لەگەڵ هونەرمەند حاجی جادر دەستبەکاری هونەری دەکاتەوە و 13 ئەلقەی لە (زەق زەقە) بەژداری دەکات، ساڵی 2014 لەگەڵ (تیپی تەبایی) بەسەرپەرشتی هونەرمەند (علی عەبدلباقی) لە ئەلقەکانی گەشتی منارە و ئەلقەکانی بەرنامەی (پۆت) و زیاتر لە 70 ئەلقە بە زمانی تورکی بەناوی عالی دورسن بەژداری کردووە، لە 2014-03-21 بەشداری ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە لە وڵاتی تورکیا شاری مێرسین، ساڵی 1990 هاوسەرگیری کردووە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 700 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!