تیکتۆک و هۆشیاری
#سۆزیار بەختیار#
جیهانگیری و دەرهاویشتە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی کاریگەریەکی تەواوی هەیە لەسەر تەواوی لە کۆمەڵگاکان، کۆمەڵگەی کوردی بەدەر نییە لەم کاریگەریە.
یەکێک لە دەرهاویشتەکانی، گەیشتنی تەکنەلۆژیایە بە گشت نوچەیەکی جیهان، وەک ئەوەی هەستی پێدەکرێ لێرە بە شێوازێکی نەرێنی خۆی خزانوەتە نێو کلتور و مۆڕاڵ و بەهاکان تەنیا ڕوکەش وەرگیراون ئەمەش وشیاری تاک ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێ لە وەرگرتنی هەر شتێک کە دێتە کۆمەڵگا.
لە بەرامبەریشدا پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیا، بە شێوازێکی کارا کاریگەریان هەیە لە بڵاوکردنەوەی زیاتری جیهانگیری.
پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا و گەیشتنی بە ناوچەی وەک کوردستان، یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی شۆرشی زانیاری و بەجیهانی بونی پێشکەوتن، لێرەدا ئەپی تیک تۆک تشتێکی تا ڕادەیەک نوێیە بۆ کۆمەڵگای کوردی بە شێوازێکی خراپ لەلایەن زۆرێک لە تاکی کورد بەکار ئەهێنرێت بوەتە هۆکاری تێکدانی هەندێ لە ڕەفتاری خود فێرکردنی هەرزەکار و منداڵ و مێردمنداڵ بە قسەی نەشیاو و گاڵتەکردن بە یەکدی پوچکردن و داماڵینی هزری تاک لە بیرکردنەوە.
بیربردنەوەی کێشەکانی کۆمەڵ لەلایەن تاکەوە تەنیا گەنجی نەگرتوەتەوە، بەڵکو کەسانی سەرو تەمەنی گەنج پانتاییەکی گشتیان داگیر کردوە لە خۆ هەزەلی کردن تانەدان و سوکایەتی و ناوزرأِندنی یەکتر، جا بە هەر شێوەیەک بێت دەیەوێ ببێتە جێی باسی خەڵکی و ناوبانگی بڕوات بەبێ سانسۆڕ و سنوور دەبێتە ڤایرۆسێکی کوشندە بۆ تێکدانی شیرازەی دەرونی تاک درزێک دەکاتە نێو کۆمەڵ وەک چۆن بە شێوازێکی نادروست شێوەی پێ دراوە.
ئەم ئەپە جیاوازیەکی ئەوتۆیی نییە بە بەراورد بەوانی دیکە گەر سەرنج بدرێ لە زۆر ڕوکارەوە هاوشێوەن بەڵام لای زۆربەی تاکی کۆمەڵ شێوازە خراپەی بەکار دێت.
بەدەر لەمە کۆمەڵێک هەن کە وەها بە وشیاری و هزرێکی باش لەگەڵ بەکارهێنانی هەر ئەپێک لە نێو دونیای ئەلکترۆنیاتدا مامەڵە ئەکەن هێندەی لایەنی ئەرێنی بەسەریاندا زاڵە نەرێنی نابینرێت.
تیک تۆک خاڵی نییە لە باشی بەڵام پێویستە وەهوشیاری مرۆڤ لەپلەیەکی باڵایا بێت، شۆڕشێکی عەقڵی و فکری بکرێت تا بتوانرێت هەر شتێک لەسەر ئەم گەردونە دروست بکرێ بێتە نێو کۆمەڵگای ئێمە بە شێوازێکی دروست بە کار بهێنرێت.
خۆ هەزەلی کردنی خود، بلۆک بکە..[1]