سا بە زاری بۆ نەناڵێنم لە داغی فیرقەتت
بەندبەندم نەیسیفەت سووتا بە ناری میحنەتت
کەی لە قەبرا تا بە مەحشەر دەردەچێ یادت لە دڵ
زەحمەتە بۆ عاشقی دڵدادە تەرکی سوحبەتت
دێتە خاتر تا لە خوانی حوسنی تۆ حەققی نمەک
قەت بە من پایانی نایێ زیکری شوکری نیعمەتت
ڕاستە دڵ بەندە لە توڕڕەی زوڵمەتی زوڵفت وەلێ
ڕۆشنە کولبەم لەبەر شەوقی خەیاڵی ڕوومەتت
سوجدەجۆن وەک بیدی مەجنوون سەروها ئەفکەندەسەر
بۆ تەفەڕڕوج گەر خەرامان بێ لە باغا قامەتت
بێ ڕەمەق وا ئووفتادەم تاقەتی ناڵەم نییە
ئەی تەوانا! بۆ زەعیفان کوانێ ئاخر مروەتت
تەرکی دامەن گرتنی دڵبەر نەکەی سالم بە مەرگ
نامەوێ بڕوێ گیای بێ خار لە خاکی توربەتت! [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#