هەمیسان کەوتمە ناو دەریایی فیکرەت
سەری دا باز لە خاتر مەوجی میحنەت
هیلاکی کردْوم زەهری تەحەممول
سەبووریم چوو لەدەست ئەندووهی فیرقەت
سەنەندوج، باوجوودی باغ و گوڵزار،
بەبێ تۆ تارە لێم، وەک شامی میحنەت
دەجۆشێ خوێن لە دڵما میسلی دەریا،
بە ڕووما دێ، سروشکم هەروەکوو شەت
وەها کەوتومە سەر فرمێسکی چاوم
تەفاوت ناکرێ ئەسڵەن لەگەڵ بەت
کەماندارن جەفای چەرخ و غەمی یار
لەدەست تیری قەزایان نیمە موهلەت [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#