سوپاسنامەی #شێخ محەمەدی خاڵ# بۆ مەلا محەمەدی کوردی
لێرەدا بەڵگەی قسەبڕ دادەنێم کە مەلا محەمەدی کوردی خۆی فەرهەنگەکەی بۆ شێخی خاڵ نووسیوەتەوە! چەند بەڵگەی تریش هەن کە وا بزانم هەر ئەمە بەس بێت و پێویست نەکات زۆر لەسەری بڕۆین. بفەرموون لەگەڵ سوپاسنامەی شێخی خاڵ: (زیاد ئەسعەد)
زۆر سوپاس بۆ کاک (مەلا محەمەدی کوردی) کە لەم فەرهەنگەدا زۆر یارمەتیی دام، جارێ جگە لەوە کە سێ جار بۆی نووسیومەتەوە لە سەرەوە تا خوار، لە وتە دۆزینەوە و مەبەست لێدانەوەشا زۆر یارمەتیی داوم، بەڕاستی یارمەتییەکەی شایانی سوپاس و ستایشە. هەروا سوپاس بۆ ئەو دۆست و برادەرانەی کە یارمەتییان داوم وە وتەیان بۆ ناردووم، نەخوازەڵا کاک #شاکر فەتاح# و #جەمال نەبەز# کە ئەویان 150 وتەی پشتکۆ و ئەمیان 415 وتەی کوردەکانی سوورییەی بۆ ناردووم.
#30-08-1959#م
26- 01 - 1379ﮪ محەمەدی خاڵ
ئەم بەڵگەنامەیە مامۆستا زیاد ئەسعەد تایپی کردۆتەوە.[1]
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی ئەم بەڵگەنامەیەی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,856 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!