ترش و شیرین
ترش و شیرین لە سەرەتای پێگەیشتنی ترێدا دەکرێت، کاتی ترێ ئاڵوبۆڵ بووە و هەندێک دەنکی گەییووە و هەندێکی دی هێشتا ترشە و بەتەواوی نەگەیووە، دوای ئەوەی ترێکە دەڕنرێ و لە دارکۆلی تاییەتی بۆ دەکرێت و لە توورەکەیەکی خاوێندا بۆڵ دەکرێت لەناو کۆلەکەوە دەگوشرێت بەسەر یەکدا، ئیدی ئاوەکە لە پلوسکەی کۆلەکەوە دەچێتە ناو ئەو دەفرەی کە لە بەردەمیدا دانراوە، پاشان ئاوەکەی دەپاڵێون و ئەمجا دەیکوڵێنن، کە سارد بووەوە لە جیاتی شەربەت دەخورێتەوە یان لەگەڵ هەندێک خواردەمەنیدا دادەنرێت، ترش و شیرین زیاتر لە ترێ ڕەشکە دەکرێت.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 421 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!