جۆری وشە: ناو
واتا: گورگەمێش: گیاندارێکی چوارپێی دووڕەگە، وەچەی لە دێڵی گورگ و گەماڵی سەگ پێکدێت، جۆرە ئاژەڵێکی کێویی خۆڕسک دەردەچێت، لە کوردەواردا پێی دەوترێت: (گورگەمێش) بەرووکەش شێوەی سەگ و گورگ تێکەڵە و زۆر فەقیرە بەڵام بێ ئەنداز زۆرزان و وریایە، بۆ پاسی ڕانەمەڕ نابێت چونکە مەڕ دەخوات، پێش دەوترێ (سەگی زیانی) . [1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #دەڵێی گورگەمیشە بۆ زیرەکیی#
نموونە:
چ سپڵەن ئەو سەگانەی گورگەمێشن
کەلاک بۆ گورگی برسی ڕادەکێشن
گورگەمێش: سەگێک کە هاوکاریی گورگ بکات.
وێنەکە دەستنووسی هێمن موکریانییە
شێخی خاڵ ئاوای لێک داوەتەوە:
گورگەمێش:
1. سەگێکە کە لە تۆوی گۆڵەگورگ و دێڵەسەگ پەیدا بووبێ
2ٚ. (ئەردەڵانی) یەکێکە زمانی خۆش بێ و دڵی ناپاک بێ.
گورگەمێش لە گورگومێش جیایە. گورگومێش واتە بەربەیان، تاریکوڕوون، بوولێڵە. (Ziyad Asaad ) [2]
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 712 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!