بابەت: $نووسراوی پەیمانگای کادرانی یەکێتی بۆ #مام جەلال# لە #11-09-1999#$
ڕێکەوت: 11-09-1999
بەرزکردنەوەی ڕاپۆرت
بۆ/ هەڤاڵی بەڕێز و خۆشەویست، جەنابی مام جەلال سکرتێری گشتی (ی.ن.ک) ڕابەری کوردایەتی و ڕزگاریخوازی
سڵاوی گەرم... لەگەڵ هیوای تەندروستی بەرز و هیوای تەمەن درێژیتان.
بەڕێز:
هاوپێچ لەگەڵ نووسراوماندا، بە پێویستمان زانی پڕۆگرامی پێشکەشکراوی خولی دەیەمی پەیمانگای کادرانت بۆ بەرزبکەینەوە، کە تایبەت بوو بە خولی سێیەمی خوێندکاران و لەسەر داوای بەڕێزتان ئێمە لای خۆمان ئەو خولانەمان کردەوە بە مەبەستی پەروەردەکردن و هۆشیارکردنەوە و گەشەپێدانی چۆنایەتی ڕیزەکانی خوێندکاران.
هیوادارین جێگەی ڕەزامەندی بەڕێزتان بێت.
#نیاز عەلی سەعید#
ڕاگری پەیمانگای کادران
11-09-1999
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 553 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!