خەمی قەددم لە غەمدا شێوەیی ئەبرووتە تا مووتە
بەدایم پێچشی خاتر وەکوو گێسووتە تا بووتە
دڵی تەنگم، لە عیشوە و سیحری تۆ، مەحبووسی جاویدە
لە چاهی میحنەت و غەمدا هەتا وا خووتە، هارووتە
خەیاڵم تیزە وەک ئەڵماس و هەم لەم فیکرەدا کۆڵە
لەبانی خاتەمی دڵبەر مەگەر یاقووتە یا قووتە؟
لە حەلقەی چینی زوڵفا دیدەبانی عاریزە خاڵت
لەگەڵ دڵدادەگان تا سیحر و ئەفسوون خووتە هیندووتە
مەکانی دڵ لە گێسووتە ئەبەد هەرگیز جودا نابێ
لە لەنگەردا هەتا ماهی لەگەڵ گا جووتە وا جووتە
عیلاجی حاڵی سالم کە، حەکیم ئاسا، دەخیلت بم
دەوایی دەردی بێ دەرمانی ئەو لیمووتە، یا بووتە [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#