مەیێ بۆ لام
بۆ بەهارەی کچم
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
نا، نامەوێ تۆ بێی بۆ لام
هەرچەن وڵاتیش تاریکە و بەبێ چرام
بیرم کردووی و خەمبارم
بەقەد باڵای ئەوینیشت
دڵ پڕ لە خۆزگە و لە هیوام
بەڵام نا، نامەوێ تۆ بێیت
تۆ ناتوانی لای من بژیت
زستانی من دوایی نایەت
تۆش بەهاریت
دەستەکانت لە گۆ ئەچن
تاقە هەناسەیەکی گەرمیش شک نابەم
بیکەم بە پێشکەشی باڵات.
تۆ بەهاری
تۆ ناتوانی لای من بژیت
نا، نامەوێ، تۆ بۆ لام بێیت.
1994-03-09
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 562 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!