مێرگەشین و مێرگەشین
دوو سواری تێدا نەخشین
یەک ئەسپە یەک مایین
مێرگ: گیاجاڕ، بژوێن، سەوزەگیا (فەرهەنگی شێخانی) وشەی مێرگەشین دوو جار دووبارە بووەتەوە، بۆ کێش و سەروای شیعری مەتەڵەکەیە بەواتای ئاسمان دێت کە لە شینیدا لەیەک دەچن، دوو سواری تێدا نەخشین واتە: کاتێک سەیری ئاسمان دەکەین، دوو دیمەنی جوان دەبینین کە مانگ و خۆرە، مەتەڵەکە بە ئەسپ و مایینی چوواندووە. وەڵام (ئاسمان، مانگ و خۆر) . [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 290 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!