ئاسنە پڕ لە با یە
بۆنی دێ، دەنگی نا یە
هەیە لە هەموو ماڵی
کارەساتە بناڵێ
زەرەرێ زۆر دەهێنێ
ماڵەکەت دەسووتێنێ
ئەگەر بۆنت کرد، بۆنی
شقارتە دەرنەهێنی
بۆی بڕۆی بە عیشوە و ناز
دەبی بە قوربانیی
مەبەست لە بووتڵی غازە کە لە ماددەی ئاسن درووستکراوە، ناوەکەی غازی تێدەکرێت، لە مەتەڵەکەدا بە با بەراوردی کردووە، ئەگەر بڵاوبێتەوە سووتێنەرە، بۆیە منداڵانی لێ ئاگاداردەکاتەوە. وەڵام (غاز) [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 631 defa görüntülendi