کەنگر: ڕووەکێکی خۆڕسکە و بەهاران لە چیا و زوورگ و بەرزایە کان شین دەبێت، گەڵای دڕکاوین قە دی دەخورێ، دەکرێته چێشت، وەک: ساوار بەکەنگر، کەنگر و ڕۆن، کەنگر و هێلکه (کەنگر ماسی یان کەنگر کەباب) تەنانەت شلەی کەنگریش لێ دەنرێت، کە تازە شین دەبێت ئاژەڵ دەيخوات، بەڵام کە پیر دەبێت تەنانەت ئاژەڵیش نايخوات جگه لە گوێدرێژ نەبێت، کەنگر کە پیر دەبێت پێی دەڵێن (قەنگەراشک)، بۆ هیچ بەکار نايەت تەنها وەک هەراش نەبێ لە سەرووی خانوو دادەنرێ دوایی قوڕەپەستی دەکەن، کەپیر بوو تۆو دەکات پێی دەرێن دەندەرۆشک (سی سی)، تۆوەکەی وەک: تۆخم (چەرەزات) دەخورێ و بەنرخیشه، کەنگر سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرە و لای کورد بە خۆراکێکی خۆش و پەسند دانراوە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 455 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!