هەپۆک یان ستک: ڕووەکێکی گوڵدارە و هەر (10) سانتیمەتر بەرز دەبێتەوە، لە بەهار لە چیای #قەرەچوغ# شين دەبێت و گەڵاکانی وەک (#زارگەزەوی#) و گوڵی (وەنە وشەیی)ن، لە شێوەی هێشوون و شۆڕبوونەتەوە، بەرەکەی وەک ترێيه و دەخورێت و تامی خۆشه.[1]
لە ناوچەی #کۆیە# لە هەندێک لە گوندەکان پێی دەوترێت (هەپۆک) و لە هەندێک گوندیش پێی دەوترێت (ستک)، زیاتر لەو لاپاڵانە دەبێت کە سوورک-سۆرکن، ئەو لاپاڵانەی مێگەڵی بزنی پێدا بڕوات لەکاتی گوڵکردندا، کە گوڵەکەی وەکو گوڵە شبیت وایە زەردێکی جوانە، ئاژەڵی بزن زۆر قاندڕییەتی و بە گوڵی دەیخوات، ساڵانە لە هەفتەی سێیەمی مانگی نیسان پێ دەگات و وەکو هێشووە ترێ شۆڕ دەبنەوە، لە گوندی #ئۆمەر گومبەت#ی شارەدێی #سێگردکان# لە گەرووی بان شیلانە بەهاران وەکو خۆر و خۆرەساتی لێ دەبێت، خەڵکی سنورەکە تورەگەی لێ پڕدەکەن و خۆراکێکی زۆر خۆشە و ئەوانەی فێری خواردنی بوون، هێشوو لە دوای هێشوو زیاتر ئارەزووی خواردنی دەکەن.[2]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 677 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!