دەبینن، ساڵەهایە پیاوان زۆر داوا لە ژنان دەکەن وەرن هاوشانی ئێمەی پیاو خەبات بۆ نیشتیمان بکەن، وەرن کار بکەن و مافی خۆتان لە پیاوان بستێنن. پیاوان خۆیان لە ئاستێکی بەرزتردا بینیووە و داوای هاوشانیان لە ژن کردووە، بەڵام ئەمڕۆ ژنان بە پیاوان دەڵێن، وەرن هاوشانی ئێمە بۆ مرۆڤایەتیی لە مەیدان بن. وەرن، بۆ ئازادیی تێبکۆشن و لە پێناو ژیاندا بژین، نەک داگیرکاریی و موڵکایەتیی.
وەرە، هاوشانی منی ژن دژی زوڵم و ستەم، دژی بیری تاریکپەرستیی تێ بکۆشە، وەرە ڕۆڵت هەبێت لە دووبارە ژیاندنەوەی ژیان و واتاداربوونی پێکەوەبوونمان.
وەرە، هاوشانی ژن بۆ مرۆڤایەتیی و ژیان تێ بکۆشە. [1]
#هاوژین زیبا#
#26-09-2022#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,371 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!