Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
15-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
1920\'den Günümüze Türkiye\'de Toplumsal Yapı ve Değişim
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  518,411
Resim 104,866
Kitap PDF 19,372
İlgili Dosyalar 97,508
Video 1,398
Mekanlar
Kürdistan Coğrafyası
Kütüphane
DAVA ADAMI
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık P...
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Tü...
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Mü...
پەيماننامەی سەراو (سراف-یەریڤان-ئەردەوێڵ)
Bilgilerimiz tüm zamanlar ve yerler içindir!
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەيماننامەی سەراو (سراف-یەریڤان-ئەردەوێڵ)

پەيماننامەی سەراو (سراف-یەریڤان-ئەردەوێڵ)
#پەیماننامەی سەراو# کە بە پەیماننامەی (#سراف#، یان #یەریڤان#، یان #ئەردەوێڵ#) ناسراوە، بە پێنجەمین پەیماننامەی ئاشتی دادەنرێت لە نێوان هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستاندا؛ دەوڵەتی عوسمانییی تورکیا و دەوڵەتی سەفەویی ئێران کە لە ڕێکەوتی (26/9/سێپتامبەر/1618ز)دا له نێوان دەوڵەتی عوسمانیی تورکیا و دەوڵەتی سەفەویی ئێران واژۆ کراوە، لە سەردەمی سوڵتان عوسمانی دووەم (1618-1622ز) شانزدەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران و ئەم پەیماننامەیە پاش ئەوە هات کە بەپێی پەیماننامەی ئیستانبوڵی دووەم لێژنەێکی هاوبەش لە هەر دوو دەوڵەت پێک هات و کۆبوونەوەکەیان لە شاری #سەڵماس#ی پارێزگای #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساز کرد بۆ دەستنیشانکردنی سنووری نێوان هەر دوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی و لە کارەکانیشیاندا سەرکەوتوو بوون و توانییان سنووری نێوان باکووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستنیشان بکەن و لەسەر ئەوەش ڕێک کەوتن کەوا وڵاتی کەرەج (گورجستان-جۆرجیای ئێستا) لە نێوان خۆیان دابەش بکەن، بەڵام شا تەهموراس خان (تیمورازی یەکەم) (1605-1648ز) شای شانشینی کاختییەکانی وڵاتی گورجستان (جۆرجیا)ی ئێستا کە لایەنگری دەوڵەتی عوسمانی بوو بەوە ڕازی نەبوو کە وڵاتەکەی دابەش بکرێت لە نێوان هەر دوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەویدا و ئەوە بوو لە ساڵی (1614ز)دا شۆڕشی بەرپا کرد و سەرکردەی سەفەویی لە شانشینەکەی دەرکرد و لە بەرامبەر ئەو کارەی شا تەهموراس خان (تیمورازی یەکەم) شای شانشینی کاختییەکاندا، شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بە سەرکردایەتیی هێزەێکی گەورەی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەرەو شانشینی کاختییەکان (کەرەج) هێرشی برد بۆ ئەوەی شۆڕشەکەی شا تەهموراس خان (تیمورازی یەکەم) سەرکوت بکات و لە بەرامبەردا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی ئۆکۆز محەمەد پاشا (1614-1616ز) پەنجا و چوارەم و خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز) پەنجا و پێنجەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی، بەرەو خاکی دەوڵەتی سەفەوی هێرشی برد و لە ساڵی (1616ز)دا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لە ڕووباری ئاراس پەڕێنەوە و لە شەڕی گۆگجا (سوان) لە شاری سوانی سەر بە پارێزگای گاغارکۆنیکی سەر بە کۆماری ئەرمینیای ئێستا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی شانشینی کاختییەکان (کەرەج) و دەوڵەتی عوسمانی بووەوە و شکستی پێ هێنان و دواتر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لە پێشڕەوی بەردەوام بوون تاوەکوو گەیشتنە نزیکی شاری تفلیسی پایتەختی ئەو کاتەی شانشینی کاختییەکان (کەرەج) و پایتەختی ئێستای کۆماری گورجستان (جۆرجیا) و جارێکی تر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی شانشینی کاختییەکان (کەرەج) و دەوڵەتی عوسمانی بووەوە و شکستی پێ هێنان و شەش هەزار کەس لە خەڵکی شاری تفلیس لەلایەن سەفەوییەکانەوە کۆمەڵکۆژ کران و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بە سووکايەتیی زياتری بە وڵاتەکە کرد و کلێساکانی بۆ مزگەوتی شیعە گۆڕی و ژمارەیەکی زۆری دانیشتوان و سەربازانی هێزەکانی سوپای شانشینی کاختییەکانی ڕاگواست کە ژمارەیان لە نێوان 130 هەزار تاوەکوو 200 هەزار کەس دەبوو بۆ شاری فەرەجئاباد و ناوچەی شەرەف لە پارێزگای ئێستای مازندەرانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا و پاش سەرکوتکردنی شۆڕشی شانشینی کاختییەکان، هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لە پێشڕەویی هەڵمەتە سەربازییەکان بەردەوام بوو بەرەو قووڵایی ناو خاکی وڵاتی کەرەج، تاوەکوو گەیشتە ئەو شوێنەی کەوا لە پەیماننامەی ئیستانبوڵی دووەمی ساڵی (1613ز) بۆ دەوڵەتی سەفەوی دیاری کرابوو، لە کاتێکدا کە هێشتا دانوستاندن بۆ دەستنیشانکردنی سنووری نێوان هەر دوو دەوڵەت لە ئارادا بوو، هەروەها عوسمانییەکان، سەفەوییەکانیان بەوە تۆمەتبار کرد کە بە مەبەستی لەباربردنی پەیماننامەی ئیستانبوڵی دووەمی ساڵی (1613ز) ئەم هێرشەیان ئەنجام دابوو و بەوەش دووبارە ئاڵۆزی و گرژی لە نێوانیان سەری هەڵدابوو و لە هەمان کاتەدا عوسمانییەکان هەوڵیان دا کە بەسەر شانشینی کاختییەکانی وڵاتی گورجستان (جۆرجیا)ی ئێستادا زاڵ بن و دەیانویست بگەنە ئەو ناوچانەی کە ئاوریشمی لێ بەرهەم دەهات، بەڵام شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران هەوڵی دا کە مەبەستی لە هێرشەکەی بۆ شانشینی کاختییەکانی وڵاتی گورجستان (جۆرجیا)ی ئێستا ڕوون بکاتەوە و بۆ پێشاندانی نیازپاکیی خۆیشی بەرامبەر بە عوسمانی بڕیاری دا کەوا سەرجەم سەربازە دیلەکانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانیی ئازاد کرد کە لە شەڕدا لەگەڵ هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەدیل گرتبوونی و نەسوح پاشای دامات (1611-1616ز)، پەنجا و سێیەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە ڕا و بۆچووکانی شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران ڕازی بوو، بەڵام چەند کاربەدەستێکی تری دەوڵەتی عوسمانی لەو ڕازیبوونەی نەسوح پاشای دامات (1611-1616ز)، پەنجا و سێیەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی نیگەران بوون و تۆمەتباریان کرد کەوا دەستی لەگەڵ شا عەباسی یەکەم (گەورە) تێکەڵ کردووە و توانییان وا سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603-1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بکەن کەوا نەسوح پاشای دامات (1611-1616ز) پەنجا و سێیەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی لە پۆستی سەدری ئەعزەم لابدرێت و لە سێدارەی بدات و ئۆکۆز محەمەد پاشا (1614-1616ز) پەنجا و چوارەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانیی کردە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603-1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی فەرمانی پێ کرد کەوا لە کێشەی وڵاتی کەرەج بکۆڵێتەوە و ئەوە بوو ئۆکۆز محەمەد پاشا (1614-1616ز) پەنجا و چوارەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی هێزێکی گەورەی سوپای دەوڵەتی عوسمانیی کۆ کردەوە کە نزیکەی (100.000) هەزار سەرباز دەبوو و ئەوە بوو لە مانگی (ئاگوستۆس-ئاب/1616ز) بەرەو باکووری کوردستان و ئازەربایجان کشا و گەیشتنە دەوروبەری شاری ئێرەوان (یەریڤان)ی پایتەختی ئێستای کۆماری ئەرمینیا و گەمارۆیان دا بۆ ماوەی پەنجا ڕۆژ، بەڵام بەر لە هاتنی وەرزی زستان و بەفربارین و کەمبوونی ئازووقە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی نەیانتوانی لە گەمارۆدانی شاری ئێرەوان (یەریڤان) بەردەوام بن و ناچار بوون بکێشێنەوە بەرەو شاری وانی ناوەندی ئیالەتی وان و ناوەندی پارێزگای وانی باکووری کوردستان و لەو کاتەدا شای عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بە سەرکردایەتیی سوپایەکی گەورەی دەوڵەتی سەفەوی لە شاری نەخجەوانی پایتەختی کۆماری ئۆتۆنۆمیی نەخجەوانی سەر بە کۆماری ئازەربایجانی ئێستا بوو و توانیی لە چەند شەڕدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانیی شکست پێ بهێنێت و ئەوەش وای لە سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603-1617ز)، چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانیی کرد کە ئۆکۆز محەمەد پاشا (1614-1616ز)، پەنجا و چوارەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی لە پۆستی سەدری ئەعزەم لابدات و خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز)، پەنجا و پێنجەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانیی کردە سەدری ئەعزەم و ئەوەش هێزێکی گەورەی سوپای عوسمانیی کۆ کردەوە بۆ بەردەوامیدان بە شەڕ لەدژی دەوڵەتی سەفەوی، بەڵام لە شەڕی تەورێز تووشی شکست بوو لە بەرامبەر بە شای سەفەوی، هەروەها سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603-1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، نامەیەکی بۆ عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران نووسی و تێیدا پێشنیاری ڕێککەوتنی کرد، هەروەها خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز)، پەنجا و پێنجەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتی هێزێکی گەورەی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە ڕێکەوتی (16-5/ئايار-1618) بەرەو ئازەربایجان کشا و لە ڕێگەی نێوان ئامەد (دیاربەکر) و تەورێز هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەویی ئێران هەموو بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کوردیان سووتاند و لە ناویان برد و سیمای ئاوەدانیی ئەو ناوچانەی تێک دا و شا عەباسی یەکەم (گەورە) شاری تەورێزی چۆل کرد و هەر هەمووی سووتاند و لە شاری قەزوین چەند یەکەیەکی سەربازیی دانا بۆ پارێزگاریکردن لە شارەکە و ڕێگریکردن لە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و بۆ ئەوەی عەباسی یەکەم (گەورە) لە مەیدانی شەڕی نێوان دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی نزیک بێت لە شاری ئەردەوێڵ سەربازگەی دامەزراند و لەو کاتەدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەرەو شاری تەورێز پێشڕەوییان کرد، هەروەها هەندێ شازادەی شانشینی کاختیی گورجستان (جۆرجیا) بە خۆیان و سوپاکەیانەوە چوونە پاڵ هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، چونکە پێشتر وڵاتەکەیان لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوییەوە وێران کرابوو، هەروەها خانی میرنشینی نیمچەدوڕگەی کریمیا (قەرەم) خان کانیبێک (جانیبێک) بەگ گەڕای (1610-1623ز) چل سەربازی بە سەرکردایەتیی شازادەی جێنشین، شازادە شاهین، کوڕەگەورەی نارد بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و ئەوە بوو هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بێ هیچ جۆرە بەرگرییەک چوونە ناو شاری تەورێز و چاویان کەوت بەو وێرانبوون و سووتان و چۆڵبوونی شارەکە و سەرسووڕماو بوون و دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە شارەکەدا کشانەوە بۆ دەوروبەری شارەکە و سەربازگەیان دامەزراند و لە سەربازگەوە نامەیەکی بۆ عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران نارد و داوای ڕێککەوتنی ئاشتەوایی لێ کرد و ئامۆژگاریی شای کرد بە مەرجەکانی خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز) پەنجا و پێنجەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی هێزێکی گەورەی سوپای دەوڵەتی عوسمانی ڕازی بێت، ئەگەرنا وا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی پێشڕەویی زیاتر دەکەن و دەوڵەتی سەفەوییش دەڕووخێنێت، کە مەرجەکانیش ئەمانە بوون:

یەکەم- شا ساڵانە سێ سەد بار ئاوریشم وەکوو سەرانە بۆ دەوڵەتی عوسمانی بنێرێت.
دووەم- شا بەشی ڕۆژئاوا ئازەربایجان و ئەرمەنستان و شەکی و شەروان و وڵاتی کەرەج بگێرێتەوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی، کە ئەو ویلایەتانە بەهۆی پەیماننامەی ئیستانبوڵی دووەمی ساڵی (1613ز) لە دەوڵەتی عوسمانی وەریگرتبوون.
سێیەم- شا یەکێک لە کوڕەکانی وەکوو بارمتە بنێرێتە ئیستانبوڵ تاوەکوو نیازپاکیی خۆی لە جێبەجێکردنی پەیماننامەکە نیشان بدات.
بەڵام شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران ئەو مەرجانەی ڕەت کردەوە، چونکە پێی وابوو ئەو مەرجانە وەکوو خۆبەدەستەودانێک بوو، تەنها بەوە ڕازی بوو کە یەک جار 100 بار ئاوریشم وەکوو دیارییەک بۆ دەوڵەتی عوسمانی بنێرێت، بەڵام دووبارە گرژی و ئاڵۆزی کەوتەوە نێوان هەر دوو دەوڵەت و هەڵمەتە سەربازییەکان دەستیان پێ کردەوە و شا عەباسی یەکەم (گەورە) لە ترسی ئەوەی شاری ئەردەوێڵ بکەوێتەوە دەستی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، شارەکەی چۆل کرد و دواتر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەرەو سەربازگەی هێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی پێشڕەوییان کرد، هەروەها هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی عوسمانی و شانشینی کاختییەکان بەرەو ناو خاکی دەوڵەتی سەفەوی هێرشیان برد، لە نزیک شاری تەورێزی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بوونەوە و ئەوە بوو شەڕی تەورێز ڕووی دا و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی شکستیان بە هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی عوسمانی و شانشینی کاختییەکان هێنا و و دواتر جارێکی تر لە نزیک شاری ئەردەوێڵی ناوەندی شاری ئەردەوێڵی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا شەڕی قیریق کوبری لە ڕێکەوتی (10/9/سێپتامبەر/1618) ڕووی دا کە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی عوسمانی و شانشینی کاختییەکان بوونەوە و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی دووبارە شکستیان بەسەر هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی عوسمانی و شانشینی کاختییەکاندا هێنا کە نزیکەی 15 هەزار سەربازیان لێ کوژرا و بریندار بوو کە سی بەگلەربەگیان تێدا بوو و نزیکەی 500 سەربازیان لێ بەدیل گیرا کە دوو بەگلەربەگیان تێدا بوو و خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز)، پەنجا و پێنجەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی، بۆ شکستی هێزەکانی سوپاکەی لەو دوو شەڕەدا تووشی پەژارە هات، چونکە بە هیچ شێوەیەک مەزەندەی ئەو دۆڕاندنەی نەدەکرد، کە بەوەش تەرازووی هێز بەرەو لای دەوڵەوتی سەفەوی شکایەوە، چونکە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی توانای بەڕەنگاربوونەوە و شەڕکردنیان نەما و لەگەڵ هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە هەمان کاتەدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بە سەرکردایەتیی شا عەباسی یەکەم (گەورە) لە هەرێمی ئازەریایجان کۆ بوونەوە، هەروەها خەلیل پاشای دامات (1616-1619ز)، پەنجا و پێنجەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی، نێردراوێکی نارد بو لای شا عەباسی یەکەم (گەورە) بە مەبەستی ئاشتەوایی و کاتێکیش شا عەباسی یەکەم (گەورە) نیازی دەوڵەتی عوسمانیی بۆ دەرکەوت بۆ ئاشتەوایی، ڕازیبوونی خۆی نیشان دا بۆ ئاشتیی نێوان هەر دوو دەوڵەت و ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (26/9/سێپتامبەر/1618) له نێوان دەوڵەتی عوسمانیی تورکیا و دەوڵەتی سەفەویی ئێراندا پەيماننامەی سەراو (سراف) کە بە پەیماننامەی (یەریڤان-ئەردەوێڵ) ناسراوە واژۆ کرا، لە شاری سەراو (سراب)ی ناوەندی شارۆچکە (قەزا)ی سەراو (سراب)ی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستا، کە تەنها لە دوو بەند پێک هاتبوو.
بەندەکانی پەيماننامەی سەراو (سراف-یەریڤان-ئەردەوێڵ)
بەندی یەکەم- سنووری نێوانیان وەکوو چۆن لە پەیماننامەکەی ئاماسیادا هاتبوو، بمێنێتەوە.
بەندی دووەم- بەندەکانی (3 و 4 و 5 و 6 و 7)ی پەیماننامەی ئیستانبوڵی دووەم کاری پێ بکرێت.
جگە لەو دوو بەندەش عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بەڵێنی دا کەوا ساڵانە سەد بار ئاوریشم بنێرێت بۆ دەوڵەتی عوسمانی.
سەرچاوەکان:
1- شاکر صابر الضابط: العلاقات الدولیة و معاهدات الحدود بین العراق و ایران-بەغداد1966ز.
2- د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی: کوردستان له سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی دا –سلێمانی 2004ز.
3- یاسین صابر صاڵح: ئینسایکۆپیدیای گشتی-سلێمانی ساڵی2005ز.
4- عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هەولێر2005ز.
5- کەمال بورکای: کورد و کوردستان-وە: عەلی فەتحی-هەولێر2008ز.
6- کۆمەڵێک نووسەر: عوسمانی-وە: سەلام عەبدوڵکەریم-سلێمانی2008ز.
7- کۆمەڵێک نووسەر: بەشێک لە پەیمانەکانی دژی کورد-وە: ساڵح هەرکی-هەولێر2008ز.
8- فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆجیای کوردستان625پ.ز-1932ز-هەولێر2011ز.
9- لازاریف. ن: مێژووی کوردستان-وە: وشیار عەبەوڵڵا سەنگاوی-هەولێر2012ز.
10- د. مەیمونە هەمزە مەنسوور: مێژووی دەوڵەتی عوسمانی-وە: هۆگر ڕەحمان قادر-هەولێر2014ز.
11- بێرنارد لویس: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-وە: عەبدوڵڵای ڕەسوڵی-سلێمانی2014ز.
12- د. موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانیی-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
13- د. محەمەد تەقوش: عوسمانیی/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
14- ساڵح قەفتان: مێژووی نەتەوەی کورد-سلێمانی2021ز.
15- پ. ی. د. بەختیار سعید محمود شوانی: مێژووی عێراق لە سەردەمی عوسمانی-هەولێر2021ز.
16- عەلی ئەسغەر شەمیم: ئێرانی سەردەمی پادشایەتی قاجاران-وە: سەلاحەددین ئاشتی-تاران2021ز.
17- پ. ی. د. بەختیار سعید محمود شوانی: مێژووی سەردەمی عوسمانی-هەولێر2022ز.
18- د. نەجاتی عەبدوڵڵا: کوردستان و کێشەی سنووری ئێرانی-عوسمانی/بەرگی یەکەم-هەولێر2022ز.
19- ئینتەرنێت-ویکیپیدیای ئازاد.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 885 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | baskurd.basnews.com
İlgili Dosyalar: 3
Bağlantılı yazılar: 5
İçerik Kategorisi: Tarih
Klasörler (Dosyalar): Eskiçağ Tarihi
Özerk: Kurdistan
Şehirler: Salmas
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Sara Sardar tarafından 28-09-2022 kaydedildi
Bu makale ( Aras Elincaği ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Sara Sardar tarafından 28-09-2022 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık Kurdipedia Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardır
Bu başlık 885 defa görüntülendi
Bağlantılı dosya - Sürüm
Tür Sürüm Editör Adı
Fotoğraf dosyası 1.0.233 KB 28-09-2022 Sara SardarS.S.
Fotoğraf dosyası 1.0.1113 KB 28-09-2022 Sara SardarS.S.
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Biyografi
Pervin Çakar
Kısa tanım
MARDİN MUTFAK KÜLTÜRÜNDE TARÇIN
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Biyografi
AHMET KARDAM
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Kısa tanım
MARDİN
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
Reşan Çeliker
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Kütüphane
1920'den Günümüze Türkiye'de Toplumsal Yapı ve Değişim
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Biyografi
Kemal Astare
Kısa tanım
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ VE MILLANLAR
Resim ve tanım
1905 Mardin
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kısa tanım
'Kürdistan Fedaisi' Muşlu Hilmi Yıldırım

Gerçek
Mekanlar
Kürdistan Coğrafyası
07-05-2023
Sara Kamele
Kürdistan Coğrafyası
Kütüphane
DAVA ADAMI
09-06-2024
Sara Kamele
DAVA ADAMI
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
15-06-2024
Sara Kamele
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Yeni başlık
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
15-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
1920\'den Günümüze Türkiye\'de Toplumsal Yapı ve Değişim
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  518,411
Resim 104,866
Kitap PDF 19,372
İlgili Dosyalar 97,508
Video 1,398
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Biyografi
Pervin Çakar
Kısa tanım
MARDİN MUTFAK KÜLTÜRÜNDE TARÇIN
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Biyografi
AHMET KARDAM
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Kısa tanım
MARDİN
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
Reşan Çeliker
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Kütüphane
1920'den Günümüze Türkiye'de Toplumsal Yapı ve Değişim
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Biyografi
Kemal Astare
Kısa tanım
VİRANŞEHİR AŞİRETLER TARİHİ VE MILLANLAR
Resim ve tanım
1905 Mardin
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kısa tanım
'Kürdistan Fedaisi' Muşlu Hilmi Yıldırım
Klasörler (Dosyalar)
Kısa tanım - Belge Türü - Orijinal dili Kısa tanım - İçerik Kategorisi - Kültür Kısa tanım - İçerik Kategorisi - Tiyatro Kısa tanım - Lehçe - Türkçe Kısa tanım - Özerk - Türkiye Kısa tanım - Yayın Türü - Born-digital Kütüphane - İçerik Kategorisi - Kürt Davası Kütüphane - İçerik Kategorisi - Tarih Kütüphane - Belge Türü - Orijinal dili Kütüphane - Yayın Türü - Basılı

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.297 saniye!