گەرچەک، کرنک، کۆنگ، کرنوو
گەرچەک یان دار گەرچەک، ڕووەکێکی جوانی سەرنج ڕاکێشی گەڵاپان و گەورەیە، له ناوچەی #سەروچاوە#، #گردجان#، #قەرەنياغا#، #چوارقورنە#، گردەدێمه، دۆڵی شاورێ دەڕوێت، بەڵام ئێستا له ڕوەکێکی کێویەوە بۆتە ڕوەکێک که جوتيار و هاوڵاتیان به دەست دەیچێنن، بەمەبەستی جوانی حەوشە و کێلگەکانیان، قەدێکی فره بەهێزی هەیە، باڵا دەکات تا (2 تا 3سم). هەندێ جار ئەگەر زەویەکەی بە پیت و بەهێزبێت بەرزتر دە بێت و (وەک دار دەردەکەوێت). دوو جۆر ڕەنگی هەیە له ناوچەی #بیتوێن#، سور و سەوز، سورە ئاگرینەکەی پەسەندتره لای هاوڵاتيان (جوانترە). به تۆو زۆر دەبێت، تۆو و گەڵاکانی زۆر مەترسیدار و ژەهراوين، گەڵاکانی پێنچ پەڕی گەورەی هەیه له شێوەی لەپی دەست دەچێت، تۆوەکەی ڕۆنی لێدەردەهێنرێت، 50% ی کێشی تۆوەکە ڕۆنە. ئەم ڕۆنەی لێی دەردەهێنرێت ژەهراوی نيە، مادەی (ریسینی) تێدايە، ئەم مادەیە له ئاو دەتوێتەوە بەڵام له ڕۆندا ناتوێتەوە، ڕۆنەکەی بەمەبەستی شێلان بەکاردەهێنرێت و جەستە ئارام و نەرم دەکات، پاژەنپێ و (کۆڵف) ی پێ دەشێلدرێت تا قاچە ماندوەکان ئارام کات، له قژ و برۆ دەدرێت بە مەبەستی بەهێزکردن و چڕکردنی مووەکان، وڵاتانی هیند و چین و بەڕازیل لە یەکەم بەرهەم هێنەرانی ڕۆن گەرچەکن.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 496 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!