گورگە، گیاکەڵە
ڕووەکێکی (بژارێکی) مشەخۆرە، تەنها لەسەر خێزانی باينجانيەکان وەک: (توتن، تەماتە، باينجان) به شاڕەگی ڕووەکەوە دەنوسێت به هۆی ڕەگێکی خەپلەيی و تۆوەکەی دوو لەپە، گيا کەڵە زۆرتر له (10) جۆری هەیە، مشەخۆری دەکات، له ناوچەکانی وەک (روسيا، تورکيا، عێراق، سوريا، يۆنان، کوردستان) هەروەها مشەخۆری دەکات لە سەر گێزەر، نیسک، وێنجە، #سێ پەڕە# ئەمە جگه له تەماتە و توتن و باينجان دەدات له مانگی نە ورۆز- ئادارو نیسان دا دەردەکەوێت له شوێنه ڕمڵی و شێدارەکاندا، له چیای #کێوەڕەش# لەژێر گژو گیادا خۆی مەڵاس دەدات و لەگەڵ دەرکەوتنی گەرما خۆی دەردەخات.
دوو جۆر ڕەنگی هەیە، مۆرو زەرد باو، دە شتی #بیتوێن# به توتن بە ناوبانگ بوو، ئەم گیایه له ناو دێراو و لە بن ڕەگی توتنەکان هەڵدەتۆقی و خۆی لە ڕەگەکانی دەئاڵاندە وەک مشەخۆرێک لەسەر گیاکانی تر دەژيێ، ئەمەش به زیانێکی گەورە بۆ جوتيارەکان دەگەڕايەوە، ئەم جۆرە له شاخی کێوەڕەش دەڕوێ و گوڵێکی زۆر جوانی وەنەوشەيی سەرنجڕاکێش دەگرێت، گەڵای نیە، قەدێکی ناسک و ئاودار و بێ گەڵایە، وەک هە ڵتۆقین، هەڵدەتۆقێ له زەویدا، نیشتمانی ئەم ڕووەکە کەناراوەکانی دەریای سپی ناوەراستە، ئەم جۆرە يەکێکە لەو (150) جۆرەی که بڵاو ۆتەوە به دنیادا، نیشتمانی سەرەکی لە: قوبرس، تورکيا، پورتوگال، ئيسپانيا، کریت.
یەکێک له سيفاته جوانەکانی گوڵەکەی ساف و لوس و پێنج قاشە، لەڕووی پزیشکيەوه، گوڵەکانی بکوڵێنرێت بۆ پاککردنەوەی برین بەسودە، هەروەها بکوڵێنرێت و به ئاوەکەی شوێنی خروشتی (خروو) پێ چەور بکرێت سودی زۆرە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 606 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!