#بزووتنەوەی گۆڕان# نیگەرانە و داوای ڕوونکردنەوەی لە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ بوار، نیگەرانی گۆڕان لە شێوازی بەشداریپێکردنی بەرپرسانی حیزبی و حکومی بزووتنەوەکەیان لەڕووی پرۆتۆکۆلی لە مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی مام #جەلال تاڵەبانی#، کە لە شاری #هەولێر# بەرێوەچوو نیگەرانە.
هەر بەپێی سەرچاوەکە، شوێنی نوێنەری یەکەمی گۆڕان، کە #سەفین مەلا قەرە# بووە، لە ڕیزی پێنجەمی میوانە تایبەتەکان دانراوە، ئەمە جگە لەوەی شوێنی #مستەفا سەید قادر#، کە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە ڕیزی دووەم دانراوە، کە ئەوە بەتەواوی بزووتنەوەکەی نیگەران کردووە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، گۆڕان لەو بارەوە داوای ڕوونکردنەوەیان لە بەرپرسانی یەکێتی کردووە و باسیان لەوە کردووە، کەس هەبووە هیچ بەرپرسیارییەکی حیزبی و حکومی نەبووە لە پێش نوێنەرەکانی گۆڕانەوە دانراون.
لەبارەی هۆکاری بەشدارینەکردنی #عومەری سەید عەلی#، کە وەک کەسی یەکەمی گۆڕان دەناسرێت لە مەراسیمەکە، ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، ماوەی چەند هەفتەیەکە ناوبراو لە وڵاتی سویدە و بەو هۆیەشەوە نەیتوانیوە بەشداری مەراسیمەکە بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر دەنگۆ هەبوو، بەهۆی کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان گۆڕان و یەکێتی، عومەر سەید عەلی بەشداری مەراسیمەکەی نەکردووە. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,137 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!