ئاسۆیەکی نزمۆکە
لێی دەبارێ بەفرۆکە
ئاسۆ: کەناری ئاسمان، جێگەی هەڵهاتن و ئاوابوونی خۆر (فەرهەنگی هانبانە بۆرینە) ئاسۆیەکی نزمۆکە، مەبەستی لە جێگەیەکی نزمی ئاسمانە، لێی دەبارێ بەفرۆکە، واتە: لە ڕێگەی هەورەکانەوە، بەفر دەبارێت، بەڵام مەتەڵەکە مەبەستی کە هێڵەکی ئارد بێژانەوەیە کە ئاردی پێدەبێژرێتەوە، هاتنەخوارەوەی ئارد بەناو کونی وردی هێڵەکدا، چووێنراوە بە بارینی بەفر، چونکە لە سپێتیدا لەیەک دەچن. وەڵام (هێڵەک) .[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 436 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!