ناو: عەبدین
نازناو: مامۆستا عەبدین
ناوی باوک: ئەحمەد سادق
رۆژی شەهیدبوون: #03-02-1987#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی # جانی#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی جانی
$ژیاننامە$
شەهید (عەبدین) لە گوندی جانی سەربە شارەدێی #تەکیەی جەباری# لە دایکبووە. ساڵی 1970 چووەتە بەر خوێندن و قۆناغی ناوەندی لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# تەواوکردووە، دواتر خانەی مامۆستایانی لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە. ساڵی 1981 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە کردووە، چەندین چالاکی ڕێکخستنی لە سلێمانی و چەمچەماڵ ئەنجام داوە. ساڵی 1986 دوای ئاشکرابوونی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، دەستگیرکردنی چەند هاوڕێیەکی گەڕاوەتەوە ناوچەی جەباری و بووە بە مامۆستای شۆڕش، پاشان بووە بە پێشمەرگە لە #کەرتی 4ی جەباری#، بەشداری چەندین شەڕی پێشمەرگانەی کردووە، وەک شەڕەکانی سەرکردایەتی، #دابان#- #هەلاج#، ڕێگای #سەنگاو#- چەمچەماڵ، #قەرەهەنجیر#- #کەرکووک#، شەڕی #باوا# لە تۆڵەی #مامە ڕیشە# و شەڕی گوندی جانی، لە ڕێکەوتی 03-02-1987 لە ڕۆژی زەماوەندی ژنگوستنەوەی دا، لەبەر ئەوەی پێشمەرگە و مامۆستایەکی خۆشەویست بووە، هەواڵ دەدرێت بە لیوای چەمچەماڵ و گوندی جانی تۆپباران دەکرێت، لە ئەنجامدا پارچە تۆپێکی بەردەکەوێت و شەهید دەبێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 593 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!