جانا وەرە ئەم جەژنە بە قوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسوودان سپەرت بم
شادن لە تەماشای نەزەرت مەحرەم و ئەغیار
مروەت نییە تەنها هەر ئەمن دەربەردەرت بم
ڕازیم بەدەنم هەر وەکوو خاکی بەری پێت بێ
شایەد کە لە ڕێی مەدرەسەدا ڕەهگوزەرت بم
تۆ بەو دوو ڕوخی خۆتەوە وەک شاهی و فەڕزە
دایم کە لە پێش ئەسپەکەتا وەک نەفەرت بم
وا قاڵ و زەعیفم لە هەتیتەی غەمی دووریت
شایستەیە ئێستاکە کە ئاڵقەی کەمەرت بم
بۆ قەتڵی منی خەستە موژەت هەر وەکوو تیرە
ئەی من بە فیدای تیری نیگای پڕ خەتەرت بم
ئەر خەشمە، وەگەر لوتفە بە کوردی نەزەرێ کە
قوربانی غەزەب گرتن و گۆشەی نەزەرت بم [1]
#دیوانی کوردی#
#کوردی#