بە ئەبرۆ و خەتت و خاڵ جوانی، بە باڵا چوست و چالاکی
بە زاهیر بێچووە دەروێشی، بە دڵ جەللادی سەففاکی
بە ئاوێنەی ڕوخ ئەسکەندەر، بە جامی دیدە جەمشیدی
بە تەختی سینە پەروێزی، بە ماری زولف زەححاکی
سوپای خەت هات و غەیری تیغ کەسێ ناتوانێ مەنعی کا
بە دەریای عیلمەوە هیچم نەکرد با بچمە دەللاکی
لە ڕق باوکی بگریێم یا لە بۆڵەی دایکی هاوار کەم؟
لە زوڵمی خۆی بناڵم یا لەبەر جەور و جەفای کاکی؟
گەلی سۆفی ئەوا هاتن کە میراتی فەقێ بەش کەن
بەڵێ مەعلوومە خۆ وەحشی کە مرد سەگ دەچنە سەر لاکی
عەجەب دەست و گریبانم بووە کوردی لە دنیا غەم
مەگەر قسمەت بوو بۆ من ڕۆژی ئەووەل عیجز و غەمناکی؟ [1]
#دیوانی کوردی#
#کوردی#