گوڵی جێ ماو
ئەی ئەو کەسەی هەمیشە
پیشەت کۆشش و ئیشە
بە سەرگەرمی بێ وچان
لەسەر ڕێگەی هەوڵدان
تاکوو دواهەناسەی ژین
بەخت ئەکەی تەوژم و تین
بە ڕەنجی شانی بازوو
بە گاسنی بێ پشوو
جەرگی زەوی دەر ئەدەی
تۆوی بەسەردا ئەکەی
بە ئارەق و ئەشکی چاو
پەروەردەی ئەکەی تیر ئاو
جا بە داسی بزوتن
ئەکەویە درەو کردن
لەگەڵیا ئەکەویە خۆ
پێی ئەبڕی بەرگی مەڵۆ
لەوێ لەسەر پشتی ورد
گێرەی ئەکەی دەست و برد
بە شەنی بێ وچانی
لێک ئەکەی پوش و دانی
دوای ئەو ئەمجا کێشەوە
خۆی ئەکوتێ بۆ پێشەوە
سەروەری گوڵی جێماو
هەر تۆی تۆ ئەی بەجێماو
ڕەنج و کنەی ڕۆژ و شەو
کردەی تۆیە و بردەی ئەو[1]
#کاکەی فەلاح#
1947
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 221 defa görüntülendi