#پارتی دیموکراتی کوردستان#، بڕیاری داوە ڕۆژی 3 مانگی داهاتوو، لە شاری #دهۆک# بەبێ بانگکردنی میوان، کۆنگرەی 14ی حیزبەکەی ئەنجام بدرێت.
قادر قاچاخ، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی: بڕیاری کۆتایی سەرکردایەتی پارتی بۆ کۆنگرە ئەوەیە کە هیچ میوانێک لەدەرەوەی کوردستان بۆ کۆنگرەی 14 بانگ ناکرێت.
ڕۆژی سێشەممە، 25 تشرینی یەکەمی 2022، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامەکانی کۆنگرەی پارتی، #مەسعود بارانی# لە #هەولێر# ڕایگەیاند هەموو کەسێک ئازادە خۆی بۆ سەرکردایەتی پارتی هەڵبژێرێت، بەڵام نابێت هیچ ئەندامێک پارە و ڕەشووە بۆ سەرکەوتن بەکار بێنێت، یان دژی ئەندامێکی دیکە کاربکات.
تا ئێستا نزیکەی 350 کەس لە ئەندامانی کۆنگرەی پارتی خۆیان ئامادەکردووە، کە خۆیان بۆ ئەندامێتی سەرکردایەتی پارتی کاندید بکەن. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 586 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!