بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەر #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دروست بووە، #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی ئەو حیزبە داوای هاوکاری لە ئێران کردووە.
لە سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی بافڵ تاڵەبانی بۆ تاران، باسی ئەو فشارانەی کردووە، کە #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەت خستوویەتییە سەر یەکێتی و سنووری #سلێمانی#.
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کردووە، کە مەسرور بارزانی بەتەنیا لە ڕێگەی حکومەتەوە فشار لە یەکێتی و سنووری سلێمانی ناکات، بەڵکو ئێستا هاوپەیمانانیشی بۆ ئەو پرسە هێناوەتە سەر خەت و فشارەکانی لەو ڕێگەیەوە زیاتر کردووە.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە بافڵ تاڵەبانی بە بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، چیتر لەوە زیاتر بەرگەی فشارەکان ناگرن و پێویستە تاران کار بکات بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارانە لەسەریان. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 859 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!