شارەدێی خوڕخوڕە لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لەو پێنج شارەدێیەی ناوچەی ناوەندی شارستانی بیجاڕ لە شارستانی بیجاڕ، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ناوەندی ئەم شارەدێیە گوندی خوڕخوڕەیە.[1]
زەوییەکانی ئەم شارەدێیە دەشت و تەپۆڵکەیە و زۆربەیان دێمین و ئاو نایان گرێتەوە، کێوەکانی (هەمزە عەرەب و تەپەبۆر) لە چوارچێوەی ئەم شارەدێیەن. ئاو هەوای ئەم گوندەوارە لە شارۆچکەی بیجاڕ گەرمترە.
ناوی ئەم شارەدێیە لە گوندی خوڕخوڕەوە وەرگیراوە کە ناوەندێتی، لە ڕۆژاوای ئەم گوندەدا کانیاوێکی سارد و سوک هەیە کە ئاوەکەی بە خوڕ و قەڵبەزە و گوڕ دێتە خوارەوە و خەڵکی کەڵکی لێوەردەگرن، جا لەبەر ئەوە کە ئاوەکەی وەک مۆسیقای دڵ لە گوێدا دەنگ دەداتەوە، ئەم گوندەیان بە خوڕخوڕە ناودێرکردووە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 338 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!