وەزیری ناوخۆی تورکیا، #پارتی کرێکارانی کوردستان# - #پەکەکە# بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی #ئیستەنبووڵ# تۆمەتبار دەکات کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی زیاتر لە 50 کەسی دیکە. دەشڵێت، گومانلێکراوێکیان دەستبەسەرکردووە.
بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2022، سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی: ئەو کەسەی بۆمبەکەی دانابوو، دەستگیرکراوە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکەیان پەکەکە بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیستقلال لە ناوچەی تاکسیمی ئیستەنبووڵ ڕوویدا.
ڕەجەب تەیب #ئەردۆغان#، سەرۆککۆماری تورکیا بەر لەوەی بەڕێبکەوێت بۆ ئیندۆنیزیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پارێزگاری ئیستەنبووڵەوە بە دەستم گەیشتوون، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە کە چواریان لە شوێنی ڕووداوەکە و دووانیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە؛ هەروەها 53 کەسیش بریندارن. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,156 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!