دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی توندوتیژیەکانی هێزە ئەمنیەکان دەکات بەرانبەر خوێندکاران و ڕۆژنامەنووسان لە سلێمانی.
دوای ئەوەی ژمارەیەک خۆێندکار لە، شاری #سلێمانی# گردبونەوە دەکەن بۆ داواکردنی مافە ڕەواکانی خۆیان بە تایبەت داواکاری دەرماڵە، دواتر توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە.
ئێمە لە دەستەی مافی مرۆڤ وێڕای ئەوەی پشتیوانی داواکانی خوێندکاران دەکەین و پشتگیری هەمو جۆرە ڕێکارێکی مەدەنی دەکەین بۆ داواکردنی مافەکانی چین و توێژەکان، لە هەمان کاتدا ئیدانەی هەمو جۆرە گرژی و توندوتیژیەک دەکەین، بەداخەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان بە گازی فرمێسک ڕژێن و لێدان ڕووبەڕووی خۆێندکاران و ڕۆژنامەنووسان بوونەتەوە و دواتریش ژمارەیەکیشیان لێ دەستگیر کردوون، دواتر ئازادیان کردوون، لێرەوە داواکارین هێزە ئەمنیەکان خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی توندوتیژی و ئەشکەنجەدان و لایەنی پەیوندیداریش مافەکانی خوێندکاران دابین بکات. [1]
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
#13-11-2022#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 823 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!