ناونیشانی بابەت: وەفایەک بۆ مرۆڤە میهرەبانەکانی ڕۆژانی تەنگانە
ناوی نووسەر: #فەریدون قەرەداغی#
لەگەڵ سەرهەڵدانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014، هەرچی وڵاتانی سووریا و ئێڕاق
وڵاتانیتر هەبوو زیانێکی بێشوماری مرۆڤایەتی و ئابووری و کۆمەڵایەتیان بەرکەوت، بەتایبەت چەند
ناوچەیەک لە ئێڕاق وەک ناوچەکانی موسڵ و کوردە یەزیدی نیشینەکان، لەو سەروبەندەدا بەدەگمەن
کەسانێک هەبوون زات و غیرەتی ئەوەیان هەبێت و بتوانن یارمەتی کەسانی زەلیلی ژێردەستەی
داگیرکەری داعشیان بدایە، چوون ئەو گروپە توندرەوە دەستیان لەهیچ نەدەپاراست و بگرە لەخۆڕا
چەندین مرۆڤی بێتاوانیان مل ئەپەڕاند چما کەسانێک بیانویستایە یارمەتی ڕزگارکردنی دیل و گەمارۆدراوەکانیان بدایە، گومانی تێدا نەبوو بێ سێ و دوو بەدڕندانەترین شێوە ئەیانکوشتن.
شێخ تەها محەمەد شعادە، کەسایەتی دیاری ناوچەکە و دانیشتووی گوندی (کوشاف)ی سەر بە شارەدێی گوێر
کە دەوری پەنجا کیلۆمەتر دوورە لەپارێزگای موسڵەوە، بە وتەی شایەت حاڵەکان لەگەڵ هاتن و داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن داعشەوە شێخی ناوبراو بەبێ جیاوازی ڕەگەز و چینایەتی هەوڵێکی بێ وچانی داوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە ژیانیان لە مەترسیدابوە لەلایەن گروپی تێرۆریستی
داعشەوە، بەوتەی شایەتحاڵەکەن لەناو ڕزگاربوواندا پۆلیسێکی حکومی هەبووە بەناوی محەمەد عەبدوڵڵا
ئیبراهیم کە کوردێکی نیشتەجێی گوندی کوشاف بووە، بەڕێکەوت لەکاتی داکیرکردنی کتوپڕی
گوندەکەیان محەمەد لەماڵەوە ئەبێت و هیچ ڕێگا چارەیەکی نابێت بۆهەڵاتن لە دەستی داعش بۆیە
پەنا ئەباتە بەر شێخ تەها بۆداڵدەدان و ڕزگارکردنی لەدەستی داعش، دوای ئەوەی شێخ بۆماوەیەک
محەمەد لەژێرزەمینی ماڵەکەی خۆیدا ئەشارێتەوە، پاشان شێخ بۆخۆی محەمەد بەقاچاخ سواری لۆری
بارهەڵگری ئەکات و ڕەوانەی تورکیای ئەکات، شایانی بیرهێنانەوەیە شێخ تەها لەوسەردەمەدا
قارەمامانە توانیویەتی کۆمەڵێ لە کچ و کوڕانی کورد و عەرەب و تورکمانی دەڤەرەکە لە ژێردەستی
داعش ڕزگار بکات و ڕەوانەی ناوچە ئازادکراوەکانیان بکات، هاوکات شێخ بەبێ بەرانبەر و بەبێ
جیاوازی دین و مەزهەب و ڕەگەز ئەم کارە مرۆڤانەی ئەنجامداوە.
وەک ڕۆژنامەنووسان بەئەرکی خۆمانی ئەزانین وەک وەفایەک پەنجە بخەینەسەر ناوی کەسانی
مرۆڤ دۆست وەکو شێخ تاهە و هاوەڵەکانی کەڕۆژانێک ژیانی خۆیان خستوەتە ئەوپەڕی مەترسیەوە
لەپێناو ئەرکێکی مرۆڤ دۆستانە.
نموونەی شێخ زیاد بێت وئارامی وسەقامگیری بۆهەموو کۆمەڵگایەک و نەمانیش بۆ گروپە تیرۆریستەکان. [1]