پەنجە عەلی باشوور لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی قوروە لە شارستانی قوروە، لە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی قاملوە.[1]
$ناو$
ناوی ئەم گوندەوارە لە ناوی (کێوی پەنجە عەلی) کە لە باشووری ئەم گوندەوارەدایە وەرگیراوە، لەبەرئەوەی ئەم کێوە خاوەنی پێنج لوتکەیە و شێوەی پەنجەی دەست دەنوێنێت، ناوی پەنجەی بەسەردا بڕاوە و لەبەرئەوەی (حەزرەتی عەلی) نیشانەی ڕاوەستان و هێزە بە پەنجەی حەزرەتی عەلییان چوواندوە و ناویان ناوە (پەنجە عەلی).
$دانیشتووان$
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2016دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (3,336) کەس و (1,722)نێر و (1,614)مێ و (1,022)خێزان پێکهاتووە.
دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد پێکهاتووە.
$جوگرافیا$
گوندەواری پەنجە عەلی باشوور هاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری ناوەندی دێولان.
لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی سنقوڕ.
لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری پەنجە عەلی باکوور.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری لەیلاخی باشوور.
$دابەشی کارگێڕی$
لە (10) گوند پێکهاتووە:
قاملو (ناوەند)
ئاوباریک، قوروە
حوسێناوای کونگرە
قەڵایلان
کونگرە
کەوخانی بچووک
کەوخانی گەورە
مەعسوماوا
موشیراوای پەنجە
نۆیاوا