گوندەواری پەنجە عەلی باکوور لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی قوروە لە شارستانی قوروە، لە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی کانی گەنجیە.[1]
$ناو$
ناوی ئەم گوندەوارە لە ناوی (کێوی پەنجە عەلی) کە لە باشووری ئەم گوندەوارەدایە وەرگیراوە، لەبەرئەوەی ئەم کێوە خاوەنی پێنج لوتکەیە و شێوەی پەنجەی دەست دەنوێنێت، ناوی پەنجەی بەسەردا بڕاوە و لەبەرئەوەی (حەزرەتی عەلی) نیشانەی ڕاوەستان و هێزە بە پەنجەی حەزرەتی عەلییان چوواندوە و ناویان ناوە (پەنجە عەلی).
$دانیشتووان$
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2016دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (4، 643) کەس و (2، 345)نێر و (2، 298)مێ و (1، 412)خێزان پێکهاتووە.
دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد پێکهاتووە.
$جوگرافیا$
گوندەواری پەنجە عەلی باکوور هاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری یەڵغوزئاغاج.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری پەنجە عەلی باشوور.
لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری بەور.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری پەنجە عەلی باشوور.
$دابەشی کارگێڕی$
لە (16) گوند پێکهاتووە:
کانی گەنجی (ناوەند)
باڵوانەی چواردانگ
باڵوانەی دوودانگ
پڕپێشە
پیرباوەلی
تازاوای خەلیلاوا
تازاوای سەراوقات
تازاوای کەریماوا
تەقیاوا
جامەشۆران
چۆمغۆلو
سەراوقات
شانەوەرە
کازماوا
کەڵاژێران
مەحموداوا